کەجەکە: بۆ ئازاری زیانبەرکەوتوانی ئاگرەکان خەمبارین
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ئاگری دارستانەکانی تورکیاوە رایگەیاند، دۆخی زریان و کارەستاە و بە هەموو گەلانی تورکیا رادەگەیەنین "سەلامەت بن و ئێمە بۆ ئازارەکانیان خەمبارین" .
هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ئاگری دارستانەکانی تورکیاوە رایگەیاند، دۆخی زریان و کارەستاە و بە هەموو گەلانی تورکیا رادەگەیەنین "سەلامەت بن و ئێمە بۆ ئازارەکانیان خەمبارین" .
هاوسەرۆکایەتیی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە لەبارەی ئاگری دارستانەکانی تورکیا راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە. کەجەکە ناڕەزایەتیی بەرامبەر ئەو بۆچوونە نیشاندا، کە هەندێک کەس ئاگرەکان دەخەنە ئەستۆی پەکەکە و کوردان.
" ئێمە بۆ ئازاری گەلی تورکیا خەمبارین"
لە راگەیاندراوەکەی کەجەکە دا هاتووە:
"بە زۆری لە لێواراوەکانی ئیجە و ئاکدەنیز و زۆرێکی تر لە ناوچەکانی تورکیا ئاگر لە دارستانەکان کەوتووەتەوە. ئەو ئاگرانە، بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی گیان و ماڵ و موڵک و هێشتاش بەردەوامیی هەیە. دارستانەکان بناغەی بنەڕەتیی هاوسەنگیی ژینگەن، پشکی هەموو بوونەوەرەکانن. لە لایەکیترەوە ناوچەی سەرەکیی ژیانی سروشتین. لەبەر ئەوەش نەک بە تەنها بۆ ئەو وڵاتانە، کە ئاگر لە دارستانەکانیان بەربووە، ئەو ئاگرانە بۆ هەموو مرۆڤایەتی و بوونەوەرەکانیش کارەساتێکی گەورەیە. ئێمە بە هەموو گەلانی تورکیا دەڵێین، سەلامەتی بێت و ئەوانەی لە چاوەڕوانیی کوژاندنەوەدان، ئێمە بۆ ئازارەکانیان خەمبارین.
راگەیاندراو و لێدوانی ئاژاوەگێڕانە
رەخنەیەکی زۆر لە تورکیا هەیە، کە دوای کەوتنەوەی ئاگرەکان هەوڵ بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکان نەدراوە. لە ناو ڕای گشتیی دا هەندێک بانگەشەی ئەوە کرا، کە ئەو ئاگرانە بۆ مەرام و ڕانتی ئابووری ئەنجامدراون. هەندێک لە دوژمنانی کوردان و ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە نێوان گەلاندا دوژمنایەتی دروست بکەن، هەندێک لێدوان و ڕاگەیاندراوی ئاژاوەگێرانەیان بڵاوکردەوە، کە گوایە کوردان ئەو شوێنانەیان سوتاندووە. هەندێک کەس دەیخەنە ئەستۆی پەکەکە و دەیانەوێت ئەو گروپ و کۆمەڵگەیانەی بە شۆڤێنیزم ژەهراوی کراون هێرش بکەنە سەر کوردان. لە هەندێک شوێن بۆ گەلەکۆمەکی و بێکەسکوژکردنی کوردان دەست بە راوکردنی کوردان کرا.
بڵاوکردنەوەی ئەو هەواڵانە، کە دەڵێن، کوردان و پەکەکە ئەو شوێنانەیان سوتاندووە، کاری هێزەکانی شەڕی تایبەتی دژ بە کوردان و ئەوانەیە، کە لە دژی هێزە دیموکراسییەکانن. هەندێک هەواڵی لایەنگرانەی لەو جۆرە بە پشتیوانیی ئەوان بڵاودەکرێنەوە و لە تورکیا هێرش دەکرێتە سەر کوردان. لە ماوەیەکی کەمدا بەرامبەر کوردان گەلەکۆمەکی و لینچ و کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت و هێرش بۆ ئەو ئامانجە ڕوودەدات. دەیانەوێت ئیرادەی کوردان تێکبشکێنن و لە کوردبوون دووریان بخەنەوە و کورد بهێننە ئاستێک، کە نەتوانێت بۆ ئازادی و دیموکراسی تێبکۆشێت.
راگەیاندنەکانی شەڕی تایبەت دەیانەوێت ئاگرەکان بخەنە ئەستۆی پەکەکە و کوردان
حکومەتی ئاکەپە و مەهەپە زۆر ڕیسوا بووە، پشتیوانیی کۆمەڵگەیان لێ کەم بووەتەوە. بە تایبەت کۆمەڵگەیان کردووە بە دوو بەشەوە، ئەوەش بەهۆی دوژمنایەتییانە بەرامبەر بە ئازادی و دیموکراسییەوەیە و لەبەر ئەوەش ناڕەزایەتی بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە زیادیکردووە. لەبەر ئەوەی لە کاتی خۆیدا ئەو ئاگرانە نەکوژێنراونەتەوە لە ناو گەل دا بەرامبەر ئەو دەسەڵاتە توڕەیی زۆر بووە، بەڵام ئاکەپە و مەهەپە و ڕاگەیاندنەکانی شەڕی تایبەت بۆ ئەوەی ئاڕاستەی توڕەیی گەل روو بکەنە شوێنێکیتر، دەیانەوێت ئەو ئاگرانە بخەنە ئەستۆی کوردان و پەکەکە. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە دەیانەوێت لەو رێگەیەوە توڕەیی گەل لە خۆیان دوور بخەنەوە. ئەوە بێ ئەخلاقییەکی گەورە و سیاسەتێکی زۆر قێزەونە. گەلەکەمان و ڕای گشتی بڕوا بەو پڕوپاگەندانە ناکەن، بەڵام راگەیاندنەکانی شەڕی تایبەت بۆ ئەوەی ئەو ئاگرانە بخەنە ئەستۆی کوردان و پەکەکە و بەو گروپ و کۆمەڵگەیانە، کە بەب شۆڤێنیزم ژەهراوی کراون هێرش دەکەنە سەر کوردان و هەوڵێکی زۆر بۆ ئەوە دەدەن.
ئەو دەسەڵاتە، کە بۆ سەرۆک کۆماری و حکومەت دەیان فڕۆکە و کۆپتەر دەکڕێت و کۆشکێکی 1001 هەزار و یەک ژووری دروست دەکات، سەدان فڕۆکەی جەنگییان هەیە، بەڵام ناتوانن فڕۆکەی کوژاندنەوەی ئاگر بکڕن و دەستیبخەن، وەک هەموو جارێک دەسەڵات بۆ ئەوەی خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە، چارەسەری لە دوژمنایەتیکردنی کورداندا دەبینێت. حکومەت دەیەوێت ئەو کارەساتە بۆ سیاسەتەکانی خۆی پێچەوانە بکاتەوە و راستییەکان بشارێتەوە. هەموو هێرشەکان لە دژی کوردان بەهۆی سیاسەتەکانی فاشیستییەکان و نەژادپەرەستەکان ئەنجام دەدرێن، بەڵام دەیانەوێت ئەو هێرشانە وەک لێکتێنگەیشتن نیشان بدەن و رەوایی بە هێرشانە بدەن و بە هێرشی ئاسایی نیشانیان بدەن. ئەو کەسانەى لە قۆنیا کوژران لە مانگی ئایاریشدا هێرشیان کرابوویە سەر و هێرشبەرەکان بە بنەماڵەکەیان وتبوو، "ئێمە نەژادپەرەستین و ئێمە ئێوە لە ناو دەبەین"، بەڵام سەرباری ئەوەش ھێرشبەرەکان دەستگیرنەکران و رێوشوێن نەگیرایە بەر.
هەمووی درۆ و سیناریۆی شەڕی تایبەتە
ئەو هەواڵانە، کە دەڵێن، ئاگرەکان لەلایەن کوردان و پەکەکەوە کراونەتەوە بە تەواوی درۆن و ئەو هەواڵانە سیناریۆی شەڕی تایبەتن. هەوڵ دەدەن بەو درۆیانە سیاسەت و کارەکانی دژ بە ژینگەى حکومەتی فاشیست و تاوانەکانیان بەرامبەر بە ژینگە بشارنەوە. لەلایەکی ترەوە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە بە بڵاوکرنەوەى هەواڵی لەو شێوەیە دەیەوێت رێگری لەوە بکات گەلانی تورکیا بچنە پاڵ یەکتر و لەمپەر بۆ تێکۆشانی دیموکراسی و ئازادیی گەلی کورد دروست بکات. دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە دۆڕان و شکست و رووخانی خۆیان لە بەیەک گەیشتنی گەلی کورد و گەلی تورک دا دەبینن. لەبەر ئەوەش دەیانەوێت بە کاری تێکدەرانە و ئاژاوەگێرانەى جۆراوجۆر رووداوەکانی ٦-٧ی ئەیلولی ساڵی ١٩٥٥ دووبارە بکەنەوە، کە لەو رووداوانەدا دەستیان بەسەر ماڵ و موڵکی ئەو کەسانەدا گرت، کە مسوڵمان نەبوون و بەوە دەستیان کرد بە دەرکردنیان لە تورکیا، ئەمڕۆش دەیانەوێت ئەو سیاسەتە لەسەر کورد تاقی بکەنەوە.
ئاگرکەوتنەوەى دارستانەکان لە بەرامبەر گەلی کورد و هێزە دیموکراسییەکان وەردەچەرخێنن بۆ ئامڕازێکی شەڕ، بەڵام زۆر روون و ئاشکرایە، کە ئەو دەسەڵاتە بەسەر گەلانی تورکیاوە بووەتە بار. لایەنگران و هاوکارەکانی ئەو دەسەڵاتە فاشیستییە بەرامبەر بە گەلانی تورکیا بوون بە گروپێکی تاوانکار. ئێمە هۆشداری بە لایەنە فاشیستییەکانی دوژمنی کوردان دەدەین، کە هەوڵ دەدەن ئاگرکەوتنەوەى دارستانەکان لە تورکیا، کە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان کردوویانەتەوە، بخەنە ئەستۆی کوردان و پەکەکە و لەو رێگەیەوە گەلانی تورکیا لە دژی کوردان بخرۆشێنن. ناردنی گروپە فاشیستەکان بۆ سەر گەلەکەمان تاوانێکی گەورەیە، کە بەبێ لێپرسینەوە و سزادان تێناپەڕێت. هەڵگیرساندنی شەڕ لە نێوان گەلی تورکیادا تاوانێکی گەورەیە. ئەو کەسانەى ئەو تاوانانە ئەنجام دەدەن بەبێ سزا تێناپەڕن.
لە بەرامبەر هێزە فاشیستەکاندا تێکۆشانی شانبەشانی یەکتر
گەلەکەمان و بزووتنەوەى ئازادیمان، ئەو خاکەى تیایدا دەژین بە وڵاتی هاوبەشی دەزانن، لەو وڵاتە هاوبەشەدا ئومێدی ژیانێکی برایانە، ئازاد و دیموکراتیک دەکەن. ئەوەى تورکیا و کوردستان بە وڵاتی هاوبەش نەبینێت و لە بەرامبەر ئەو وڵاتە و گەلان تاوان دەکات، ئەوانە بە دڵنیاییەوە لەلایەن گەلانی ئێمەوە سزا دەدرێن.
لە بەرامبەر ئەو هێرشبەرانە و هێزە فاشیستەکان بۆ سەر هەموو گەلانی تورکیا، کە هێزە دیموکراسییەکان و کوردان بە دوژمنی خۆیان دەزانن و دەیانکە ئامانج، داوا لەگەلەکەمان دەکەین، کە شانبەشانی یەکتر تێبکۆشن، لە دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە خۆیان رزگار بکەن و تورکیای دیموکراتیک و کوردستانی ئازاد بئافرێنن".
ژ.ت