کەجەکە: جگە لە بەرخۆدان ئازادی کۆمەڵگای ئێزدی مەحاڵە!

کەجەکە لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر شەنگال وتی "جگە لە بەرخۆدان، ئەستەمە ئازادیی ئێزدی و خۆبەڕێوەبەری مسۆگەر بکرێت. لەوانەیە باج بدرێت، بەڵام بە بەرخۆدان خۆسەری و خۆبەڕێوەبەریی ئێزیدخان مسۆگەر دەکرێت"

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەک، لەبارەی هێرشی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بۆ سەر شەنگال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە،" دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردە سەر شەنگال و نیشانی دا کە هاوبەشێکی داعشە. فڕۆکە جەنگییەکان هێرشیان کردە سەر ئۆتۆمبێلی یەکێک لە سەرکردەکانی کۆمەڵگەی ئێزدی، سەعید حەسەن، کە لە ریزی پێشەوەی بەرخۆدانی دژی داعشدا بوو و ڕێگریی لە کۆمەڵکوژیی داعش کرد. لەو هێرشەدا، سەعید حەسەن، ڕێبەری گەلی ئێزدی و شەڕڤانی یەبەشە و برازاکەی عیسا خودێدا شەهید بوون. سەرەخۆشی لە خانەوادە بەنرخەکانیان و هەموو خەڵکی ئێزدی دەکەین و دڵنیاین کە ئێزیدخانی ئازاد و خۆبەڕێوەبەریەکەیان بەدیدێت. ڕۆژێک دوای هێرشەکە، ئەمجارەش شەڕڤانانی یەبەشە حەمید سەعدون (قیران سیبا)، خدر شەرەف (پیر خدر)، ڕامی ئەلسەلیم (ڕۆنی)، مەیتەم خدر خەلەف (سەرحەد زەمار) و کارمەندانی تەندروستی عەلی ڕەشۆ خدر، سیدۆ ئیلیاس شەهید بوون. سەرەخۆشی لە خانەوادەکانیان و هەموو خەڵکی ئێزدی دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ ئەو چوار بریندارە دەخوازین.

شەهید سەعید حەسەن متمانەی بە هزری رێبەرتی هەبوو

کەجەکە وتی" شەهید سەعید حەسەن، یەکێک لە سەرکردە سەربازیی و سیاسییەکانی خەڵکی ئێزدی باوەڕی بە هزری رێبەرتی هەبوو و ڕایگەیاند:"ئەو بەها و نرخەی ڕێبەر ئاپۆ دەیدات بە کۆمەڵگای ئێزدی، دڵسۆزییەکی گەورەی بۆ لەلا دروست کردبوو. بۆ پەروەردەکردن و ڕێکخستنی ئێزدییەکان لە چوارچێوەی بیروبۆچوونەکانی ڕێبەر ئاپۆدا پێشەنگی دامەزراندنی تەڤگەری ئازادی و دیموکراتی ئێزدی (TEVDA) بوو. لە ساڵی ٢٠٠٤ تاوەکو ساڵی ٢٠١٤ بە بەرپرسیارێتیی TEVDA هەستا و هەوڵیدا هۆشیاریی دیموکراسی و ئازادی لە نێو ئێزدییەکاندا بەهێزتر بکات.

شەهید سەعید حەسەن، کە رێبەری گەلی ئێزدی بوو، بە هەڵوێستی خۆی لە دژی داعش سەلماندی کە ڕێبەرێکی ڕاستەقینەی ئێزدییە. کاتێک داعش هێرشی کردە سەر شەنگال لە گەڵ ١٢ گەریلادا شوێنی خۆی گرت کە ڕێگرییان لە هێرشی کۆمەڵکوژیی داعش کرد. لەگەڵ بنەماڵە و هۆزەکەی، پێشەنگایەتیی خەڵکی ئێزدی کرد بۆ مانەوەیان لە شەنگال. لە دژی هێرشە کۆمەڵکوژییەکان، وەک ئیرادەی خەڵکی ئێزدی لە شەنگال، لەگەڵ گەریلاکاندا بەرخۆدانی کرد و هاوکات هەڵوێستی هاوشێوەی دەروێشی خۆی نیشاندا. ئەگەر لەگەڵ دەیان هەزار کەس لە شەنگال نەبوونایە، سەرەڕای گەرمای زستانی سەرما و هاوین، سەرەڕای هەموو جۆرە کەم و کوڕییەکانی چیاکانی شەنگال، ئەمڕۆ خەڵکی ئێزدی بێسەروشوێن دەبوون. ڕەنگە ئێزدیەکان نەیانتوانیایە جارێکی تر بگەڕێنەوە شەنگال. بۆیە شەهید سەعید حەسەن، وەک دەروێش هێرشە بکوژەکانی داعشیان لەگەڵ گەریلاکاندا شکاند، لەبەر ئەوە هەرگیز لەلایەن ئێزدیەکانەوە لەبیر ناکرێت.

لەگەڵ فەرماندە گەورەکانی گەریلا دڵشاد و عەگید و نوژین لە دژی داعش شەڕیان کرد. ئەو گەریلا قارەمانانە داعشیان وەستاند، خۆیان بە شەهید سەعید حەسەن سپارد لە دژی داعش و هەروەها گەلی ئێزدی لە خاکی خۆیان لە شەنگال بەرخۆدانیان کرد. ئەم ڕاستییە تیشکی خستە سەر ئەوەی کە شەهید سەعید حەسەن، رێبەری گەلی ئێزدی چەند دڵسۆز بوو بۆ گەلەکەی، بۆ شەهیدانی فەرمانی ٧٢مین. پێش هەموو شتێک شەهید بێریڤان کچی شەهید سەعید حەسەن لە شەنگال شەهید بوو و زۆرێک لە کەسوکارەکەی لە تێکۆشانی ئازادی ئێزدیدا شەهید بوون و نیشانیدا کە پێویستە گەلی ئێزدی بەم هەڵوێستە هەڵسوکەوت بکات بۆ ئەوەی ئێزیدخانێکی ئازاد و خۆسەر دروست بکرێت.

سەعید حەسەن دەروێشی سەردەمە

دەروێشی سەردەم شەهید سەعید حەسەن، لەگەڵ دڵشاد و عەگید و نوژین، یەبەشەیان بۆ دەرکردنی داعش لە شەنگال دامەزراند و ئێزیدخانیان کردە هێزی بەرگری. ئەگەر ئەمڕۆ ئێزدیەکان هێزی خۆپاراستنیان هەبێت، ڕۆڵی سەعید حەسەن زۆر گەورەیە کە لە هێرشی دەوڵەتی تورکدا شەهید بووە. شەهید سەعید حەسەن وێڕای ئەوەی ڕۆڵی خۆی لە دامەزراندنی یەبەشەدا هەبووە، هەروەها ڕۆڵی پێشەنگی لە پێکهێنانی ئەنجومەنی شەنگال لەگەڵ مام زەکی ئێزدیەکان گێڕا. وەک دیوانی کۆنگرە، ئەنجومەنەکە دامەزرا و بەم شێوەیە شوێنی نەمری خۆی لە مێژووی ئێزدییەکاندا وەک دامەزرێنەری خۆپارێزی و خۆبەڕێوەبەری تۆمارکرد. ئێزدیەکان ئەم سەرکردایەتی و کارەی شەهید سەعید حەسەن لەبیرناکەن، بێگومان هەوڵەکانی لە ئێزیدخانی ئازاددا جێبەجێ دەکرێت.

 

دەیانەوێت شەنگالێک دروست بکەن کە ئێزدییەکان بەتەواوی قڕ بکرێن

لە کاتێکدا کە دەگۆترا، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی شەنگال دەکات، هێرشەکە ئەنجامدراوە و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە کە هێرشەکە پلانی بۆ داڕێژراوە. لەژێر فشاری دەوڵەتی تورک و بە هەوڵە تێکدەریەکانی پەدەکە رێککەوتنێک لە نێوان عێراق ئەنجامدرا. بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داوا دەکرێت کە ئیرادەی ئێزدییەکان بشکێنرێت، ئەو ڕێککەوتنە جێبەجێ بکرێت و ئێزدیەکان کۆمەڵگای ئێزدی بۆ بەر لە کۆمەڵکوژی ٣ی ئابی ٢٠١٤ بگەڕێنرێنەوە. پاش هێرشی دەوڵەتی تورک، کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، کە ڕێککەوتن لەسەر شەنگال جێبەجێ دەکرێت و فڕۆکە جەنگییەکانی تورک نەخۆشخانەیەکیان لە شەنگال بۆردوومان کرد. ئەوەش دەریدەخات کە بە نەهێشتنی خۆبەڕێوەبەریی و خۆسەری ئێزدییەکان دەیانەوێت شەنگالێک دروست بکەن کە ئێزدییەکان بەتەواوی کۆمەڵکوژ بکرێن. لەبەرامبەر ئەو دۆخەدا ئەرک و بەررپسایری گەلی ئێزدی و دۆست و خەڵکی خاوەن ویژدان و دادپەروەر، ئەوەیە بەرنگاری ئەو هێرشانە ببنەوە. جگە لە بەرخۆدانیش ئەستەمە ئێزدیەکان ئازاد و خۆبەڕێوەبەر بن. ڕەنگە باج بدەن، بەڵام بە بەرخۆدان خۆسەری و خۆبەڕێوەبەریی ئێزیدخان مسۆگەر دەکرێت.

بێگومان ئەگەر لە شەنگال خائین و نۆکەر نەبوونایە، هێرشەکان بەم شێوەیە نەدەبوون. لە شەنگال تۆڕێکی خیانەت رێکخراوە؛ ئەوەش هەواڵگری دەداتە دەوڵەتی تورک، کە وەک داعش دوژمنی ئایین و ناسنامە جیاوازەکانە. شەهید سەعید حەسەن زۆر تووڕەبوو بەهۆی کۆمەڵکوژییەکانی داعش و ڕفاندنی هەزاران ژنی ئێزدی. لە دژی خیانەت و نۆکەری تووڕە بوو. بۆیە هێرشیان کردە سەر ڕێبەری گەلی ئێزدی سەعید حەسەن. ئەم ڕاستییە جارێکی تر ئاشکرا بووە و خیانەتیش برینێکی گەورەیە بۆ هەموو گەلی کورد. هەروەها پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ئەو برینە ئێزیدخانی ئازاد بەدیبهێنرێت.

هێرشەکە لە دژی عێراق و گەلانی عێراق ئەنجامدرا

هێرشەکە لە کاتێکدا ئەنجامدرا کە کازمی سەردانی شەنگالی دکرد. دەریدەخات کە هێرشەکە تەنها بۆ سەر شەنگال و ئێزدیەکان نییە. ئەم هێرشەش هێرشکردنە سەر عێراق و گەلانی عێراقە. بۆیە پێویستە عێراق لە دژی هێرشەکەی سەر شەنگال هەڵوێستی هەبێت. ئەگەر لە دژی ئەم هێرشەی سەر شەنگال کە بەشێکە لە عێراق هەڵوێستی بێدەنگی هەڵبژێرێت، ئەوا بە مانای شەپۆلێکی نوێی هێرشەکانی داعش بۆ سەر شەنگال دێت. بۆیە ئێزدیەکان، هەموو گەل، هەموو ئەوانەی بە ویژدان و دادپەروەرن، دەیانەوێت عێراق دژی دەوڵەتی تورک هەڵوێستی هەبێت

ئەمریکا بەرپرسیارە لە هێرشەکەی سەر شەنگال

ئەمریکاش بەرپرسیارە لەو هێرشەی سەر شەنگال. ئەگەر ئاسمانیش لە فەرمیدا لە کۆنتڕۆڵی عێراقدا بێت، ئەوا لە بنەڕەتدا لەلایەن ئەمریکاوە کۆنتڕۆڵ دەکرێت. بۆیە ئەمریکاش بەرپرسیارە لە هەموو هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر شەنگال. بێدەنگی لە بەرانبەر هێرشی سەر خەڵکی ئێزدی، بێدەنگی لە بەرانبەر هێرشی دژی سەرکردەیەکی خەڵکی ئێزدی کە لە دژی کۆمەڵکوژی و داعش بەرخۆدانیان کرد، لە هەمانکاتدا بێدەنگیە لەبەرانبەر هێرشی داعش. دەوڵەتی دەوڵەتی تورک ئەوەیە لە ڕێگەی ئەو هێرشانەوە ئامانجی داعش تەواو بکات.

ئەم هێرشانەی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە دەریخستووە کە پێویستە خۆبەڕێوەبەریی و خۆپاراستنی ئێزدییەکان لەلایەن حکومەتی عێراق و دەزگا نێودەوڵەتیەکانەوە قبوڵ بکرێت، تەنها بەم شێوەیە دەتوانرێت ڕێگری لە هێرشەکان بکرێت. پێویستە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی ئێزدیان و کورد و باوەڕە جیاوازەکان و گەلانیش بوەستێنرێت و بەم شێوەیە نەبنە هاوبەشی هێرشەکان. ئەو کاتە پێویستە خۆبەڕێوەبەریی و خۆپاراستنی قبوڵ بکرێت. لە دژی کۆمەڵکوژیی هەزاران ئێزدی، لە دژی ڕفاندنی هەزاران ژنی ئێزدی و لە بەرامبەر کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکاندا مرۆڤایەتی دەتوانێت بەم شێوەیە ئەرکی خۆی جێبەجێ بکات.

جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یادی ڕێبەری گەلی بەنرخی ئێزدی شەهید سەعید حەسەن و شەهیدانی ئێزدی دەکەینەوە. بەڵێن بە هەموو خانەوادەی ئازیز و خەڵکی ئێزدی دەدەین کە بە هەموو شێوەیەک وەک دوێنێ، ئەمڕۆش پشتگیریان دەکەین."

ف.ق