ڕێکخراوەکانی شەنگال بۆ کۆچی مام بەشیر پەیامێکیان بڵاوکردەوە
بەبۆنەی کۆچی دوایی مام بەشیر (حەسەن دوتار) ئەندامی کۆریناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، هەریەک لە مەخەدەشە، چەتری ژنانی ئێزدی و تاژێ پەیامیکی سەرەخۆشییان بڵاوکردەوە.
بەبۆنەی کۆچی دوایی مام بەشیر (حەسەن دوتار) ئەندامی کۆریناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، هەریەک لە مەخەدەشە، چەتری ژنانی ئێزدی و تاژێ پەیامیکی سەرەخۆشییان بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هەریەک لە ئەنجومەنی خۆبەڕیوبەریی دیموکراتی شەنگال- مەخەدەشە، تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی- تاژێ و چەتری ژنانی ئێزدی، بەبۆنەی کۆچی دوایی مام بەشیر (حەسەن دوتار) ئەندامی کۆریناسیۆنی جڤاکی ئێزدی، پەیامیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوە هاوبەشەکەی تاژێ و چەتری ژنانی ئێزدی، دوای بەبیرهێنانەوە و ڕێزگرتن لە خەبات و تێکۆشانی مام بەشیر، هاتووە: خاوەنداری لە کۆمەڵگای ئێزدی و شەنگال، خاوەنداری لە شەهید مام بەشیر، شەهید زەردەشت و شەهید مام زەکییە، لەسەر ئەم بنەمایە وەک تاژێ و چەتری ژنانی ئێزدی، داوا لە کۆمەڵگای ئێزدی و گەلی کورد دەکەین کە خاوەنداری لە شەنگالی بەشیرەکان، زەکییەکان و زەردەشتەکان بکەن.
لە ڕاگەیەندراوەکەی مەخەدەشە هاتووە: دڵگرانین بە شەهیدبوونی مامی خۆمان، بەڵام بەڵێن دەدەین خەون و خیاڵەکانی مامی خۆمان پێکبێنین، لە کەسایەتی مامی خۆماندا هەموو شەهیدان بەبیر دێنینەوە، بۆ شەنگالێکی خۆبەڕێوبەر و دیموکراتی، تا کۆتایی تێکۆشان دەکەین و مافی ئێزدیان مسۆگەر دەکەین.
ز.ش