ڕێکخەری شەڕی تایبەتی پارتی (پەدەکە) لە شەنگال؛ حەیدەر شەشۆ

بنەماڵەی شەشۆ لە شەنگال وەک مینیاتۆری بنەماڵەی بارزانین. بنەماڵەی بارزانی لە نێو کورداندا چ وێنە مانایەکیان هەبێت بنەماڵەى شەشۆ-ش لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا هەمان وێنە و مانایان هەیە.

 

ڕۆژی ١٥ی حوزەیران دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەر هێرشی کردە سەر ئەنجومەنی گەل لە ناوچەى سنونی شەنگال. لە هێرشەکەدا منداڵێکی تەمەن ١٢ ساڵ شەهید بوو و ٧ کەسی دیکەش بە سەختی بریندار بوون. پاش هێرشەکە، ئەنجومەنی گەلی شەنگال ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و خەڵکی شەنگالیش هێرشەکەیان ئیدانە کرد. لە ڕاگەیەندراوەکەی ئەنجومەنی گەل و لە راپۆرتەکانی راگەیاندنەکان دا باسی ئەوە کراوە، کەسانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) خیانەت لە ئێزدییەکان دەکەن و زانیاری بە دەوڵەتی تورک دەدەن و دەوڵەتی تورکی داگیرکەریش هێرش دەکات.

کێ و بۆ چی خیانەت دەکەن. بۆچی لەسەر بڕوا کۆنەکەی هاکاریکردنی دوژمنان دەڕۆن، کە بووەتە هۆی ئەنجامدانی ٧٣ فەرمان بەسەر ئێزدییەکاندا؟ ئایا بەڕاستی ئەو کەسانە پەیوەندییان بە ئێزدی و شەنگالەوە هەیە؟

مینیاتۆری بنەماڵەی بارزانی لە شەنگال

حەیدەر شەشۆ، کە خۆی بە فەرماندەی هێزەکانی ئێزدخان دەناسێنێت، کاتێک ئەنجوومەنی گەل لە سنون دەسوتا، لەبارەی هێرشەکەوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە به واتای داننان بوو بە هێرشەکەدا. بەجۆرێک لە جۆرەکان ڕایگەیاند، ئەویش پەیوەندیی بەو هێرشەوە هەیە. بنەماڵەی شەشۆ لە شەنگال وەک مینیاتۆری بنەماڵەی بارزانین. بنەماڵەی بارزانی لە نێو کورداندا چ وێنە و مانایەکیان هەیە بنەماڵەى شەشۆ-ش لە ناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا هەمان وێنە و مانایان هەیە.

وەک چۆن بنەماڵەی بارزانی بۆ بەرژوەندیی بنەماڵەی خۆیان خیانەت لە گەلی کورد دەکەن و هەموو بەهاکانی گەلی کورد پێشکەشی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و بکوژ و پاکتاوکار دەکەن و هەموو جۆرە خیانەتێک دەکەن، بنەماڵەی شەشۆ-ش هەمان ڕۆڵ و ئەرک لە نێو کۆمەڵگەی ئێزدیدا دەگێڕن. بنەماڵەی شەشۆ-ش لە شەنگال بۆ بەرژەوەندیی خۆیان لەسەر بنەمای خیانەتکردن پەیوەندی لەگەڵ هەموو کەس دەبەستن.

پەیوەندیی نێوان بنەماڵەی شەشۆ و بنەماڵەی بارزانی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی ١٩٧٠. ئەو پەیوەندییانە لە ساڵانی ١٩٧٠دا بنەماڵەی شەشۆ بە بنەماڵەى بارزانییەوە دەبەستێتەوە و بەوەش بنەماڵەی شەشۆ لەناو کۆمەڵگەی ئێزدیدا دەبن بە دەست و چاوی بنەماڵەی بارزانی.

ساڵی ٢٠١٤ کاتێک پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەوڵیان دا ئێزدییەکان لە رێگەى چەتەکانی داعشەوە کۆمەڵکوژ و پاکتاو بکەن، بە دەستێوەردانی گەریلاکانی هەپەگە ڕێگری لە کۆمەڵکوژییە کرا و کۆمەڵگەی ئێزدی هەنگاو بە هەنگاو ئازاد بوو. بنەماڵەی شەشۆ بۆ تەواوکردنی کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان دەستبەکار بوون. لەو ڕۆژەوە بنەماڵەی شەشۆ لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورک، چالاکانە بەشداری شەڕی کۆمەڵکوژکردن و پاکتاوکردنی کۆمەڵگەی ئێزدی بوون.

سیخوڕەکان و تۆڕە سێخوڕییەکان ڕێکدەخەن

حەیدەر شەشۆ هاوکات لەگەڵ ئەنجامدانی سیاسەتی شەڕی تایبەت لە زۆرێک لە شوێنەکان و ناوچەکاندا، لە ڕووی سیخوڕی و هەواڵگریشەوە تۆڕی سیخوڕەکان ڕێکدەخات. حەیدەر شەشۆ لە شەنگال رێکخەری شەڕی تایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) و دەوڵەتی تورکی داگیرکەرە و ئەو ئەرکەیان پێ سپاردووە. کاتێک فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک و فڕۆکە چاودێری و هێرشبەرەکانی دەوڵەتی تورک لە شەنگال دەدەن، حەیدەر شەشۆ لێدوان بۆ راگەیاندنەکان دەدات و لە لێدوانەکانیدا دەردەکەوێت، کە ئەرکی ڕێکخەری شەڕی تایبەتیان پێ سپاردوە. لە شەهیدکردنی مام زەکی، شەهید زەردەشت، سەعید حەسەن،  دژوار فەقیر و شەهیدکردنی چەندین سەرکردەی ئێزدی دا تاوەکو هێرشکردنە سەر ئەنجومەنی گەلی سنون، کاری سیخوڕێتی و هەواڵگری بۆ ئەنجامدانی ئەو هێرشانە پەدەکە و حەیدەر شەشۆ ئەنجامیان داوە و ئامانجەکەیان دیاری کردووە تاوەکو دەوڵەتی تورک لێیان بدات.

ئەو هێزانە پەنجەیان لە هێرشەکان دا بۆ کۆمەڵکوژکردنی ئێزدیەکان هەیە و ئەو کەسانە بوونەتە هاوبەش لە کۆمەڵکوژکردنی ئێزدییەکاندا. کاتی ئەوە هاتووە مرۆڤ هەڵوێستی ڕوون و چالاکانە بەرامبەر ئەو خەتەی خیانەت بگرێتە بەر. بۆ پاراستنی هەبوونی خۆبەڕێوەبەری لە شەنگال و بەدیهاتنی ئازادی، پێویستە هەموو ئێزدییەک، کە پشتی بە خاک و باوەڕی خۆیان بەستووە، لێپرسینەوە لە پەدەکە و خیانەتکاران بکەن. ئەوە مافێکی ئێزدییەکانە و بەرپرسیارێتیی مێژوویی و کۆمەڵایەتییانە. بە تێکۆشان لە دژی هێڵی خیانەت کۆمەڵگای ئێزدی دەتوانێت هەبوونی خۆی بپارێزێت و بە ئازادیی خۆی بگات، جگە لەوە هیچ ڕێگایەکی دیکە لەبەردەم کۆمەڵگەی ئێزدیدا نییە.

ژ.ت