كۆمیته‌ی زیندانیانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و پارتی ئازادی ژنانی كوردستان (پاژك) رایگه‌یاند، هه‌ڵكشانی رووداوه‌كانی گیان له‌ده‌ستدان له گرتووخانه‌كان، به‌شێكه له سیاسه‌تی قڕكردن و پاکتاوکردنی كوردان.
راگهیهنراوهكه به‌و جۆره‌یه:
"ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په - مه‌هه‌په‌ی پاکتاوکار له هه‌موو شوێنێك به شێوازێكی چاوقایمانه هێرشده‌كاته سه‌ر گه‌له‌كه‌مان و به‌هاكانی تێكۆشانمان. بۆ ئه‌وه‌ی شكسته‌كانی له به‌رامبه‌ر هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا په‌رده‌پۆش بكات، گۆشه‌گیری سه‌ر رێبهرهكهمانی توند كردووه‌ته‌وه، له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له دژی گه‌ریلا تاوانی جه‌نگ ئه‌نجام ده‌دات، له شه‌نگال په‌لاماری پێشه‌نگه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ده‌دات، له رۆژئاڤا هێرش ده‌كاته سه‌ر كه‌سه وڵاتپارێزهكانمانن، له گرتووخانه‌كانیش گیراوه شۆڕشگێڕه وڵاتپارێزهكانمان ده‌كوژێت. به هۆی شكسته‌كانی به‌رامبه‌ر به تێكۆشانمان، له لاوازی و بێ ده‌ره‌تانیی خۆیدا هه‌موو ئه‌و په‌لامارانه ئه‌نجام ده‌دات. به‌ڵام ئه‌و هێرشانه‌ش ناتوانن رێگری له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی فاشیزم بكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه رق و توڕه‌ییمان زیاتر ده‌كات و له سه‌ر بنه‌مای به‌رپرسیارێتیی به‌رده‌ممان به‌رامبه‌ر به شه‌هیدان، ئه‌وه ده‌بێته ئامرازێك بۆ گه‌وره‌كردنی تێكۆشان.
یه‌كێك له‌و گۆڕه‌پانانه، به شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌و هێرشانه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌درێت گرتووخانهکانە. به هه‌زاران كه‌سی وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕی ئێمه، كه له‌سه‌ر بنه‌مای پاکتاوكردنی كوردان له گرتووخانه راگیراون، بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بده‌ن، ئیراده‌یان بشكێنرێت و له تێكۆشان دووربخرێنه‌وه، به هه‌موو شێوازه‌كان سیاسه‌تی گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌یان لە دژ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، زیندانه‌كان گۆڕدراون بۆ ناوه‌ندی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه و ئه‌شكه‌نجه‌دان. رۆژانه زانیاری له باره‌ی شه‌هیدبوون له‌و ناوه‌ندانه‌ی سته‌مكاری و ئه‌شكه‌نجه‌وه دێنهدهرەوە، گیراوان یه‌ك له دوای یه‌ك ده‌كوژرێن. له هه‌فته‌ی رابردوودا هاوڕێمان غه‌ریبه گه‌زه‌ر، له ١٥ی كانونی یه‌كه‌میشدا هاوڕێیانمان خه‌لیل گونه‌ش و عه‌بدولره‌زاق شویور كوژران.
گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی سه‌ر غه‌ریبه پێشتر له راگه‌یاندنه‌كاندا بڵاوكرابونه‌وه، تایبەتمەندیی ده‌سه‌ڵاتداری ئاكه‌په – مه‌هه‌په، كه دوژمنایەتیکردنی كوردان و سیاسه‌تی كوشتن له زیندانه‌كاندایه له رێگه‌ی ئهشكهنجەوە، ئەوانە بە هۆی كه‌مته‌رخه‌میی ئێمه له ده‌ره‌وه روودەدەن و ئەو کەمتەرخەمییە بووه هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ڤاڵمان غه‌ریبه به به‌رچاومانه‌وه بكوژرێت. نه‌بوونی تۆماری ڤیدیۆیی دوا ساته‌كانی شههادەتەکەى، هه‌موو شت روون ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر خۆكوشتن بووایه ده‌موده‌ست ئه‌و دیمه‌نانه له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه بڵاوده‌كرانه‌وه و بابه‌ته‌كه داده‌خرا. به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا، به ئه‌نقه‌سه‌ت و به مه‌به‌ست و به پلان كوژراوه.
به‌هه‌مان شێوه خه‌لیل گونه‌ش هاوڕێیه‌كمان بوو، كه له قۆناغی به‌رخۆدانی زیندانه‌كان دا له ماوه‌ی نزیكه‌ی ٣٠ ساڵدا چه‌ندین كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌بوو. به‌هۆی ئه‌و كێشه ته‌ندروستییانه‌وه له رای گشتیدا وه‌ك یه‌كێك له زیندانییانی نه‌خۆش ناسرابوو. هه‌ڵوێستی هاوڕێمان خه‌لیل له زیندان به ته‌واوه‌تی هه‌ڵوێستێكی گیانبازانه بوو. هاوڕێمان خه‌لیل به‌رامبه‌ر به نه‌خۆشیی شێرپه‌نجه و له دژی گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌كانی فاشیزمی ئاكه‌په - مه‌هه‌په به بێ دودڵی خۆڕاگریی ده‌كرد، به گوێره‌ی رۆح و ره‌سه‌نایه‌تی و نەریتی دێرینی به‌رخۆدانی ١٤ی ته‌موز جوڵایه‌وه و ئه‌و به‌رخۆدانه له لای ئه‌و جێگه‌یه‌كی مه‌زنی هه‌بوو.
هەروەها هاوڕێمان عه‌بدولره‌زاق شویور-یش له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر چه‌شنه سیاسه‌تێكی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان و هێرشی فاشیستی به پێداگریه‌كی گه‌وره‌وه خۆڕاگریی كرد و بووه خاوه‌نی ژیان و هه‌ڵوێستێكی شكۆمه‌ندانه.
هه‌ر سێ هاوڕێمان به ئه‌نقه‌ست و له سه‌ر بنه‌مای سیاسه‌تی پاکتاوكردنی كوردان كوژراون. ئه‌و سێ هاوڕێیه‌مان له هه‌موو روویه‌كه‌وه رۆڵه‌ی ناوازه‌ی گه‌له‌كه‌مانن، ملیتان و جەنگاوەری گه‌وره‌ی تێكۆشانی ئێمه‌ن. له مڕۆشدا بۆ كوشتنی هه‌زاران گیراوی نه‌خۆش، یه‌ك له‌وانه له رێگه‌ی ئه‌شكه‌نجه‌وه، به هه‌موو جۆره كرده‌وه‌یه‌كی خراپیان بەرامبەر ئه‌نجام ده‌درێت. به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت هه‌ڵوێست و پێداگریی ئه‌و هاوڕێیانه‌مان بۆ ئێمه سه‌رچاوه‌ی وره‌یه و هێزمان پێده‌به‌خشێت. ئێمه لێپێچینه‌وه له‌و ده‌سه‌ڵاتدارییه فاشیسته ده‌كه‌ین، كه هاوڕێیانمان ده‌كوژێت، یه‌ك به یه‌ك لێپێچینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌كه‌ین.
له‌م رێگه‌یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی هێژای ئه‌و هاوڕێ شه‌هیدانه‌مان، له سه‌رجه‌م هاوڕێیانی زیندانیمان، له گه‌له وڵاتپارێزهكهمان ده‌كه‌ین و له‌سه‌ر بنه‌مای وه‌فاداری بۆ بیره‌وه‌ری ئه‌و هاوڕیانه‌مان، كه شه‌هید بوون، ئێمه به‌ڵێن، ده‌ده‌ین، كه لە ده‌وری ئازادی رێبه‌ر ئاپۆ و گه‌له‌كه‌مان كۆببینه‌وه و تێكۆشانمان له سه‌ر هێڵی سه‌ركه‌وتن به‌ڕێوه‌ببه‌ین. بانگه‌واز له گه‌له وڵاتپارێزهكهمان ده‌كه‌ین، كه خاوه‌نداری له ته‌رمی هاوڕێیانی شه‌هیدمان بكه‌ن، به شێوه‌یه‌كی پڕ جۆش و خرۆش به‌شداری له پرسه‌كانیان دا بكه‌ن، باج و قوربانییەكهی چی ده‌بێت با ببێت له دژی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیانه بڕژێنهگۆڕهپانهكان. بانگه‌وازیش ئاراسته‌ی هێز و لایه‌نه دیموكرات و روناكبیره‌كان، به‌رگریكارانی مافه‌كانی مرۆڤ، رێکخراوەکان و دامه‌زراوه چه‌پ و سۆسیالیسته‌كان، مرۆڤه خاوه‌ن ویژدانه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین، كه به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه هه‌ڵوێست بنوێنن، ده‌نگی خۆیان هه‌ڵبڕن و ببنه ده‌نگی خۆڕاگرانی ناو زیندانه‌كان، ببنه هه‌ناسه‌یه‌ك بۆ خۆڕاگران و له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه هه‌ڵوێستێكی له‌و جۆره نیشان بدرێت، سڵاو و رێزی خۆمان پێشكه‌ش ده‌كه‌ین".
ژ.ت