زیندانیانی پەکەکە و پاژک: گونەش و شویور بەهۆی ئەشکەنجەوە لە زینداندا کوژراون

زیندانیانی پەکەکە و پاژک ڕایانگەیاند، خەلیل گونەش و عەبدولڕەزاق شویور لە ئەنجامی ئەشکەنجەیەکی سەخت و قورس دا لە زینداندا کوژراون.

زیندانیانی پەکەکە و پاژک سەبارەت بە زیندانیی نەخۆش خەلیل گونەش، کە دوێنێ لە زیندانی ژمارەی ٢ی ئاستبەرزی ئەمنیی ئامەد گیانی لەدەستدا و زیندانی نەخۆش عەبدولڕەزاق شویور، کە لە زیندانی جۆری تی ئالیاگایای ناوچەى شاکرانی ئیزمیر گیانی لەدەستدا، ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.

دەنیز کایا بە ناوی زیندانیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:

"بەهۆی دید و تێڕوانین، کردەوە و سزاپاکتاوکارانەکانیان، نکۆڵیکردن و سڕینەوە لەلایەن دەسەڵاتی فاشیستی ئاکەپە و مەهەپەوە،  هەڤاڵانی زیندانیی نەخۆشمان خەلیل گونەش و عەبدولرەزاق شویور شەهید بوون. پێشتر هاوڕێمان غەریبە گەزەر بەهۆی عەقڵییەتی پیاوسالاری و لە ئەنجامی گێچەڵکردن و دەستدرێژی دا شەهید کرابوو.

جارێکی تر دەرکەوت دامەزراوەی دادوەری سەربەخۆ نییە و بڕیاری نهێنیی بۆ کەیسی هەڤاڵ غەریبە دەرکردووە. ئەو شتانە لە ئەنجامی دەستەی سەرپەرشتیارانەوەیە، کە وەک شێوازێک لە ئەشکەنجەدان ئەنجام دەدرێن. سیاسەتی گۆشەگیریی ' ٢٩ ساڵە بەس نییە، هەتا مردن' دەبێتە هۆی شەهادەتبوون. وەزارەتی داد و تێگەیشتنی ئاکەپە و مەهەپە بە پلەی یەکەم بەرپرسیارە لە شەهادەتبوونی هەڤاڵانمان، کە گیانیان بەخشیوەتە تێکۆشانی ئازادی، یەکسانی، دیموکراسی و ڕاستی. ئەو کەسانەى لەو شەهادەتانە بەرپرسیارن، دەبێت لە بواری یاسایدا و بۆ گەلەکەمان وەڵامدەر بن و لێکۆلینەوەی ئەو کارانەیان لەگەڵ بکرێت.

پێویستە دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە و وەزارەتی داد زیندانیانی نەخۆش ئازاد بکەن. لە بەر ئەوەی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەى دژ بە ئەشکەنجە (سی پی تی) و دادگای دەستووری و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان لە کاتی خۆیدا کاری پێویستیان ئەنجام نەدراوە، ئەو شەهادەتانە روودەدەن، ئەم دەزگایانە بەرپرسیارن لەو شەهادەتانە. ئێمە چاوەڕێین ئەو ڕێکخراوە نێونەتەوەییانە لە پێش هەمویانەوە بەرامبەر بە ئیمراڵی و هەموو زیندانەکانی تر، لە دژی سیاسەتی گۆشەگیری، گوشار، سەرکوت و ئەشکەنجە دەست بەکار ببن.

جارێکی دیکە بینرا، کە لە هەموو لایەکەوە بەرخۆدان، خۆ ڕێکخستن و چالاکی لە دژی فاشیزم و پاکتاوکردن دەبێتە بنەمای سەرکەوتن و سەرفیرازی. بەڵێنمان بە هەڤاڵە شەهیدەکانمان ئەوەیە، کە لە کوردستانی ئازاد ژیانێکی شکۆمەندانە و بنیاتنانی نەتەوەی دیموکراتیک بەدی بهێنین. ئێمە ڕایدەگەنین، پێویستە هەموو زیندانییە نەخۆشەکان ئازاد بکرێن. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە بەرپرسیارن لە خراپیی دۆخی زیندانەکان".

ژ.ت