كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە: كۆچی مام بەشیر ژیانێكی نوێ‌ دەئافرێنێت

كۆمیتەی خانەوادەی شەهیدانی پەكەكە لە باشوری كوردستان بۆ كۆچی دوایی هەڤاڵ مام بەشیر دەڵێت، بە گیانی پاكی، هەزاران مرۆڤی ئازاد و تێكۆشەر دەئافرێنێت.

کۆمیتەکە لە پرسەنامەیەکی ئاڕاستەی خانەوادەی مام بەشیر هەموو كۆمەڵگای ئێزیدی و سەرجەم هەڤاڵ و هاو ڕێبازانی ئەم شۆڕشگێڕە کردووە و دەڵێت، “دڵنیاین بە گیانی پاكی، هەزاران مرۆڤی ئازاد و تێكۆشەر دەئافرێنێت، هەروەك شەهیدان مام زەكی و شەهید عەگید جڤیان و زەردەشت شنگالی کە لە كەسایەتییاندا هەزاران مرۆڤی ئازاد لە شنگال ژیان دەكەن، مام بەشیریش هەمان كەسایەتی و هەمان ژیان بوو، بەردەوام هەست بە بوونی دەكەین و لەگەڵ ئێمە ژیان دەكات”.

هەروەها دەخوازێت گیانی پاكی مام بەشیر ئەوەندەی تر ڕێگای ئازادییان نیشان بدات و هێزو ئیرادەیان پێ‌ ببەخشێت و بتوانن لە ئێستادا بەرەنگاری ئەو پیلانەی دوژمنان ببنەوە كە بەرامبەر شنگال داڕێژراوە.

دەشڵێت لە ئێستادا دووبارە پەدەکە دەخوازێت كۆمەڵگای ئێزیدی خاوەن بڕیار و ئیرادەی خۆی نەبێت لە بەڕێوەبردن و خاوەن هێزی خۆی نەبێت بۆ پاراستن، بۆیە كەوتووەتە پیلانگێڕی و نۆكەری و خیانەت بۆ دوژمنان بەرامبەر ئازادی و دەستكەوتەكانی جڤاكی ئێزیدی لە شنگال و بەرامبەر بەو ئیرادەو هێزەی كە دروست بووە بە خوێنی شەهیدان و ڕەنج و تێكۆشانی سەدان تێكۆشەری وەك مام بەشیر، كەوتۆتە پیلانگێڕی.

ف.ق