لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " ژیانی بیرمه‌ندی ئازادیخواز رێبه‌ر ئۆجهالان بووەته به‌شێكی گرنگ له مێژوو و ژیانی ئێستا و داهاتووی خودی بزووتنەوەی ئازادیی و گه‌لی كوردستان و مرۆڤایه‌تی، له‌و ته‌مه‌نه‌ی تێكۆشانیدا هاوكات له‌گه‌ڵ تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شۆڕشگێڕیی، گه‌نجینه‌یه‌كی مه‌زنی له به‌رهه‌می فیكری و فه‌لسه‌فی پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌ی و گه‌لان و مرۆڤایه‌تی كردووه."
ڕاگەیەنراوەکەی کۆمیتەی ئازادیی ئۆجالان- باشووری کوردستان بەم شێوەیەیە:
"لە ٧٣مین ساڵیادی لەدایکبوونی بیرمەند و رێبەری تێکۆشانی ئازادیی عەبدوڵلا ئۆجالاندا پیرۆزباییەکی گەرم لە خودی ڕێبەر ئۆجالان، پاکرەوانانی ئازادیی، شۆڕشگێڕان، ئازادیخوازان، گه‌له‌كه‌مان و مرۆڤایه‌تیی دەکەین و هیوای ته‌مه‌ندرێژیی و ته‌ندروستیی باش و ئازادبوونی له زیندانی بۆ دەخوازین.
وەک دەزانرێت لەدایکبوونی ڕێبەر ئۆجالان و تێکۆشانی ئازادیخوازانەی پەنجا ساڵی تەمەنی، بۆ گەلی کورد بۆتە زایین و وەرچەرخانێکی نوێ و خاوەن پارادیگمای ئازادیی و تێکۆشان بۆ بونیادنانی سیستەمێک بۆ ئازادیی و یەکسانی و دادپەروەریی و بەیەکەوەژیانی گەلان. لەم پەنجا ساڵەیی تێکۆشانی‌دا ٢٣ ساڵه له زیندان دایه و به به‌رخۆدان و خۆڕاگرییه‌كی مه‌زنه‌وه دژ به ئه‌قڵییه‌تی قڕكەری ڕژێمی فاشیزمی توركیا و مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی، له‌پێناو چاره‌سه‌ریی دیموكراتی دۆزی ره‌وای گه‌لی كورد و به‌دیهێنانی ئاشتی و به‌یه‌كه‌وه‌ژیانی گه‌لاندا تێده‌كۆشێت.
بێگومان ژیانی بیرمه‌ندی ئازادیخواز رێبه‌ر ئۆجه‌لان بووەته به‌شێكی گرنگ له مێژوو و ژیانی ئێستا و داهاتووی خودی بزووتنەوەی ئازادیی و گه‌لی كوردستان و مرۆڤایه‌تی، له‌و ته‌مه‌نه‌ی تێكۆشانیدا هاوكات له‌گه‌ڵ تێكۆشانی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی شۆڕشگێڕیی، گه‌نجینه‌یه‌كی مه‌زنی له به‌رهه‌می فیكری و فه‌لسه‌فی پێشكه‌ش به گه‌له‌كه‌ی و گه‌لان و مرۆڤایه‌تی كردووه.
ئێمه له‌كاتێكدا ئه‌و یاده پیرۆز ده‌كه‌ین، كه ڕێبه‌ر ئۆجه‌لان ماوەی زیاتر لە ٢٣ ساڵە له‌نێو كوشنده‌ترین دۆخی گۆشه‌گیریی دایه و به به‌رخۆدانێكی بێوێنه‌وه رووبه‌ڕووی رژێمی ئاكه‌په-مه‌هه‌په ده‌بێته‌وه، ئه‌و ڕژێمه فاشیسته‌ی به‌رده‌وام لەرێگەی گۆشەگیرییەکی توند و به‌شێوازه‌كانی شه‌ڕی تایبه‌ت هەوڵدەدات پەیوەندی و کاریگەرییەکانی رێبەر ئۆجالان لەسەر بزووتنەوەی ئازادیی و گەلی کوردستان و گەلانی دیکە نەبێت، بەڵام، رێک بە پێچەوانەوە رۆژ بەرۆژ کاریگەرییە فیکریی و سیاسییەکانی بەڕێز ئۆجالان زیاتر دەبێت و گەلی کورد و گەلانی ئازادیخوازی زیاتر لەدەوری فیکر و فەلسەفەی بەڕێزیاندا خۆپەروەردە و بەرێکخستن دەکەن و تێکۆشانی ئازادیخوازانەیان بەهێزتر و تۆکمەتر دەکەن. هەروەها ئەوە سەلمێنراوە کە گه‌له‌كه‌مان و ته‌ڤگه‌ره ئازادیخوازهكهیشی به توندیی رووبه‌ڕووی ئه‌و گۆشەگیرییە دەبنەوە و هیچ کاتێک زیندانیکردنی بەڕێز ئۆجالانیان پەسند نەکردووە و نایکەن و تا ئازادیی جەستەییان، تێکۆشان بەڕێوەدەبەن و ژیان و ته‌ندروستیی رێبه‌ر ئۆجه‌لان به هێڵی سووری ده‌بینن و رێگه به سه‌ركه‌وتنی هیچ جۆره پیلانگێڕییه‌ك ناده‌ن و به‌درووشمی “كات كاتی ئازادیی رێبه‌ر ئاپۆیه” تێكۆشان و به‌رخۆدان بۆ ئازادیی رێبه‌ر ئۆجه‌لان له لوتكه‌دا بهڕێوەدهبهن."
ف.ق