کەرکوک بەردەوامە لە تۆمارکردنی بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە عێراقدا
بۆ رۆژی چوارەم لەسەریەک، کەرکوک بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای لەسەر ئاستی عێراق تۆماردەکات.
بۆ رۆژی چوارەم لەسەریەک، کەرکوک بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای لەسەر ئاستی عێراق تۆماردەکات.
بۆ چوارەم رۆژ لەسەریەک پاریزگای کەرکوک بەرزترین ڕێژەی تووشبوون بە پەتای کۆرۆنای لەسەر ئاستی عێراق تۆمار کرد و لە ڕووی ئاماری چاکبووانیش لە ریزبەندی دووەمی پارێزگاکانی عێراقە.
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمرۆ دووشەممە ئاماری نوێی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە، کە بەپیی تۆمارکردنی ٣٦٣ تووشبووی نوێ لە ریزبەندی یەکەمی پارێزگاکانی عێراقەوە دێت.
هەروەها پارێزگای کەرکوک لەرێژەی چاکبوونەوەوە ئەمرۆ دووشەممە لە ریزبەندی دووەمی پاریزگاکان دێت کە ٣٨٥ تووشبوو چاکبوونەتەوە.
لە رووی ژمارەی گیان لەدەستدان بەهۆی کۆرۆناوە، کەرکوک لە ریزبەندی نۆهەمینەوە دێت کە تەنها یەک کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستداوە.
ف.ق