کەسوکاری بێسەروشوێنان یادی وەدات ئایدنیان کردەوە
لقی ئیهادەی ئێلح و کەسوکاری بێسەروشوێنان ئەم هەفتەیە یادی وەدات ئایدن سەرۆکی پێشووی دەپیان کردەوە کە لە ٥ی تەموزی ١٩٩١ دەستگیرکرا و دواتر تەرمەکەی لەسەر رێگەی ناوچەی مەعدەنی خارپێت دۆزرایەوە.
لقی ئیهادەی ئێلح و کەسوکاری بێسەروشوێنان ئەم هەفتەیە یادی وەدات ئایدن سەرۆکی پێشووی دەپیان کردەوە کە لە ٥ی تەموزی ١٩٩١ دەستگیرکرا و دواتر تەرمەکەی لەسەر رێگەی ناوچەی مەعدەنی خارپێت دۆزرایەوە.
لقی ئێلحی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و کەسوکاری بێسەروشوێنان لە هەفتەی ٥٣٦میندا چالاکی 'بێسەروشوێنان بدۆزرێنەوە و ئەنجامدەران دادگایی بکرێن' لە بەردەم ناوەندی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا پانکارتی 'بێسەروشوێنەکان بدۆزرێنەوە و ئەنجامدەران دادگایی بکرێن' بەرز کرایەوە و چیرۆکی وەدات ئایدن سەرۆکی دەپی ئامەد خوێندرایەوە.
وەدات ئایدن لە ٥ی تەموزی ١٩٩١ لەلایەن چەند کەسێکەوە کە خۆیان وەک پۆلیس بەناو کرد لە ماڵەکەی دەستگیرکرا و دوای ٢ رۆژ تەرمەکەی لە ناوچەی مەعدەنی خارپێت دۆزرایەوە.
لە چالاکیەکەدا محەمەد ئاکیف ئاکن ئەندامی لقی ئیهادەی ئێلح، چیرۆکئ وەدات ئایدنی خوێندەوە و رایگەیاند کە لە دۆزی ئایدندا هیچ شەڕێک رووینەداوە و داوای کرد بکوژرانی ئادین دادگایی بکرێن.
چالاکیەکە بە چالاکی دانیشتن کۆتایی هات.
ف.ق