كوردان به‌ره‌و ئاماڕا كه‌وتنه‌ڕی
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان رێپێوانی ئاماڕا ده‌ستیپێكرد.
به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی رۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان رێپێوانی ئاماڕا ده‌ستیپێكرد.
رێپێوانی ئاماڕا له لایه‌ن فیدراسیۆنی كۆمه‌ڵه‌كانی پشتیوانی و یاسایی بنه‌ماڵه‌ی زیندانیان و سزادراوانی مهد (مهد توهاد-فهد)، كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگای دیموكراتیك (كه‌جه‌ده)، بزوتنه‌وه‌ی ژنی ئازاد (ته‌ژه‌ئا)، پارتی هه‌رێمه دیموكراتیكه‌كان (ده‌به‌په) و پارتی دیموكراتیكی گه‌لان (هه‌ده‌په) رێكخراوه. به مه‌به‌ستی پیرۆزبایی ٧٣ هه‌مین ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ئاپۆڕای جه‌ماوه‌ر به‌ره‌و گوندی ئاماڕا له ناوچه‌ی خه‌لفه‌تی رێپێوان ده‌كه‌ن.
وێڕای ئاستهنگیهكانیش گه‌ل له‌سه‌ر رێگای خه‌لفه‌تی به‌ره‌وپێش ده‌چێت. ئه‌و گروپانه‌ی كه له سه‌ر رێگه‌ی ئاماڕا كۆبوونه‌وه، دروشمی "رۆژی له‌دایكبوونت پیرۆز ئه‌ی سه‌رۆك ئاپۆ" ده‌ڵێنه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕكێیان سازكردووه.
هاوسه‌رۆكی كه‌جه‌ده به‌ردان ئۆزتورك، هاوسه‌رۆكی گشتیی ده‌به‌په ساڵیحه ئایده‌نیز، وته‌بێژی هه‌ده‌په ئه‌برو گونای و په‌رله‌مانتارانیش له نێویاندا سه‌دان كه‌س به‌رامبه‌ر خه‌لفه‌تی كۆبوونه‌وه. دوای ئه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر گه‌یشته به‌رده‌م خه‌لفه‌تی پێشبینی دكرێت رێپێوان به‌ره‌و ئاماڕا دستپێبكات.
جه‌ماوه‌ر دروشمی ئێمه جیهانێكی بێ ئۆجالان به‌سه‌رتاندا ده‌ڕوخێنین" ده‌ڵێنه‌وه و هه‌ڵپه‌ڕكێ ده‌كه‌ن.
هـ . ب