کەژەکە: بە دڵنیاییەوە ڕۆحی بەرخۆدان و ئازادی ١٥ی تەباخ سەردەکەوێت
کۆردیناسیۆنی کەژک ساڵیادی ١٥ی تەباخی پیرۆزکرد و وتی، " وەک چۆن لە ١٥ی تەباخدا بوونی خۆمان مسۆگەر کرد، ئێستا کاتی ئەوە ، ئازادی و سەرکەوتن بخوڵقێنین.
کۆردیناسیۆنی کەژک ساڵیادی ١٥ی تەباخی پیرۆزکرد و وتی، " وەک چۆن لە ١٥ی تەباخدا بوونی خۆمان مسۆگەر کرد، ئێستا کاتی ئەوە ، ئازادی و سەرکەوتن بخوڵقێنین.
کۆردیناسیۆنی کەژەکە لە ساڵیادی ١٥ی تەباخدا راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، "١٥ی تەباخ ڕۆژی ژیانەوەی گەل، ڕۆژی دەستپێکردنی ئاگری بەرخۆدانە، سووربوونی تێکۆشانی هەبوونە. لەم ڕۆژەدا سڵاوی خۆمان ئاڕاستەی لە ڕێبەر ئاپۆ، ئافرێنەری هێز، ئایدیۆلۆژی و تێگەیشتن لەم هەنگاوەی بەرخۆدان دەکەین و ڕۆژی بەرخۆدان پیرۆز دەکەین."
ڕۆحی ١٥ی تەباخ لە هەنگاوەکانی شەڕی خابوور و هەڵۆکانی زاگرۆسدایە
ئەم ئاگرەی بەرخۆدان کە بە دەستپێشخەری فەرماندەی گەورە عەگید (مەحسووم کۆرکماز) دەستی پێکرد، هێڵی فیدایی ژنی لە هێڵی بێریتاندا ئافراند و هەمیشە کرد و لە هەنگاوی شۆڕشگێڕانەی شەڕی خابوور و زاگرۆسدا هەمیشەیی بوو. شەهیدانی ئەم تێکۆشان و بەرخۆدانە بە ڕێز و خۆشەویستی و سوپاسەوە کە نەریتی بەرخۆدان و ژیانێکی سەربەرزیان بنیاتناوە، بە بیردهینین. ئێمە جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین کە ئێمە رێچکەیان بەرنادەین و لە تێکۆشانی خۆمان دا خاوەنداریان لێدەکەین.
لە ڕۆژی بەرخۆدانی ١٥ی تەباخدا، پیرۆزبایی لە ژنان و گەلی خۆمان دەکەین کە بەو بەرخۆدانە هەبوونی خۆیان پاراستووە و کەوتنە ناو تێکۆشانی ئازادییەوە.
١٥ی تەباخ بووە بە سەرەتای ژیانەوە و تێکۆشان بۆ هەبوونی گەلی کورد، هەروەها بۆ ژنانی کورد بۆ تێگەیشتن لە ١٥ی تەباخ و کاریگەری تەقاندنی یەکەم گولە سەرەتایی دەبێت. لە ڕاستی ئەو غیابە تێبگات کە دوژمنی گەلی کورد ناوی لێناوە . لە وەها کۆمەڵگایەکدا کە لەسەر سنووری نەبوون و کۆیلەبوون دا بوو ، ژن هەرگیز نەبینرابوو . بۆیە ، تەقاندنی گولەی سەرەتایی مانادارتر و گرنگتر بوو لە کاریگەری لەسەر دوژمن ، کاریگەری لەسەر واقیعی خۆی . ئەو گولە و پڕۆسەی بەرخۆدانەی لە ١٥ی تەباخەوە دەستی پێکرد، سەرەتای دابەشکردنی هەموو جۆرە کۆیلایەتییەک بوو کە گەلی ئێمەی بە کۆیلە کرد. ژنان لە دۆخی زینداندا دەرهێنران و بەرەو بەهای مرۆڤایەتی رێچکەی خۆیان دۆزیەوە.
لەبەر ئەوە ١٥ی تەباخ وەک خاک و سەرچاوەی ژیانەوە بۆ تەڤگەری ئازادیی ژنانی کوردستان و تێکۆشانی ئێمە بۆ هەبوون و هەنگاوەکان دەبینین؛ ئەمڕۆش تێکۆشانمان بە بریارەوە و بە رۆحی ١٥ی تەباخ گەردونی دەکەین و بەرەو سەرکەوتن و ئازادی دەڕۆین.
لە مێژووی کوردستاندا بێگومان چەندین ڕاپەڕین بۆ پاراستنی هەبوون ئەنجامدراون و بەهۆی شێوازە هەستیاریەکانی ڕاپەڕینی کلاسیکی کوردی ، باجی گەورە دراوە . پاشان گەلی کورد چووە ناو پڕۆسەیەکی سەختتر لە فشار و لەناوچوون و زیاتر سەرکوت کرا. لە راستیی خۆی دوورخرایەوە. بۆ یەکەمجار لەگەڵ بزووتنەوەی پەکەکەدا، لە رێگەی تێکۆشانێک کە لە راپەرینە کلاسیکەکانی گەلی کورد زیاتر بێت، چووە ناو پرۆسەی مسۆگەرکردنی هەبوونی خۆی؛ بە ڕێبەرایەتی و ڕێکخستنە ئایدیۆلۆژییەکەی دەستی بە سەردەمێکی تاکتیک و شێوازی شەڕی گەریلا کرد.
تێکۆشانی ٣٧ ساڵە پرسی کوردی ئاشکرا کرد، شۆڕشی ژیانەوەی ئەنجامدا
ئەم تێکۆشانە بە رێبەرایەتی رێبەر ئاپۆ زیاتر لە ٣٧ ساڵ لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک لەلایەن هێزە دواکەوتوەکان بەردەوام بوو، پرسی کوردی رووناک کردەوە و شۆڕشی ژیانەوەی بە کردەوە لەسەر بناغەی ١٥ی تەباخ دروست بوو، ڕێبەرمان بە قوڵکردنەوەی پارادایم بۆ چارەسەری کێشەی ژنان و گەل ئەنجامی گرنگی بەدەست هێنا. سەرەتا لە رۆژئاوا و لە زۆر ناوچەی دیکە، هەوڵ بۆ بونیادنانی پارادایمی ڕێبەرایەتی دەکرێت، لە ئاستی شۆڕشی ژندا، ژنان لە هەموو ڕووبەرێکی ژیاندا، بەشداری لە تێکۆشاندا دەکەن، کە زۆر گرنگە و دەبێتە سەرچاوە و هیوا بۆ گەل و ژنان.
١٥ی تەباخ بە بەرهەمەکەی نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ دیموکراسی لە تورکیا و ناوچەکە، بۆ گەل و مرۆڤایەتی، بە تێکۆشانی ژنان، زیاتر مانادارتر و گرینگتر بووە. تێکۆشان لە دژی سەروەریی پیاو، فاشیزم و هەموو جۆرە دواکەوتوییەک، ئەمڕۆ بە ڕابەرایەتی ژنان و گەلی کورد بەڕێوەدەبرێن. ئێمە لە ئاستێکی مێژووییدان کە بە سەرکەوتنی تێکۆشانی خۆمان، داهاتووی هێزە دیموکراتیک و شۆڕشگێڕەکان، چارەنووسی ژنان، گەنجان و هەموو هێزە دژە فاشیستەکان دیاری دەکات. بۆیە ئێمە بانگ لە هەموو ئەو هێزانە دەکەین، کە پێکەوە ئاستی تێکۆشان بەرزتر بکەن، لە هەموو کات زیاتر لە دەوری گەلی کورد کۆبکەنەوە، ڕۆحی تێکۆشانی هاوبەش بەهێز بکەن.
پێش هەموو شتێک ژنان و گەنجانی کورد بانگ لە هەموو گەلەکەمان دەکەن: ئێمە لە قۆناخێکداین کە بەرپرسیارێتیی مێژوویی لە هەموو کاتێک زیاتر لە پێشترە. وەک چۆن لە ١٥ی تەباخدا بوونی خۆمان مسۆگەر کرد، ئێستا کاتی ئەوەیە ئازادی و سەرکەوتن بخوڵقێنین.
ڕۆحی سەرکەوتن کە جەژنی ژیانەوەی ١٥ی تەباخی ئێمەی دروستکرد، بە بەرخۆدان و تێکۆشانی ئێمە بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت. هەموو بەهاکانی دەوڵەتی تورک کە نوێنەرایەتی فاشیستەکان، یەکتاپەرستی، زایەندەپەرستی، نەژادپەرستی و دوژمنی سروشت دەکات یەک بە یەک لەناودەچن. گەلی کورد، گەلان، باوەڕی و ژنانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ژیانێکی دادپەروەری، ئازادی و یەکسانی، خۆبەرێوەبەری و خۆپاراستن دەخوڵقێنن. ڕۆحی بەرخۆدان و ئازادی ١٥ی تەباخ بە دڵنیاییەوە سەردەکەوێت"
ف.ق