لە بانە ٢ کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا

لەسەر رێگەی بانە و کیلەی رۆژهەڵاتی کوردستان ٢ کەس بەهۆی رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستدا و ٣ کەسیش بریندار بوون.

بەپێی هەواڵێکی کۆڵبەرنیوز، رووداوەکە دوێنێ کاتژمێر ١٠ی شەو روویداوە.

ناوی ئەو کەسانەی کە گیانیان لەدەستداوە، سامان مەحمودی و جەمال مەحمودین و ٣ کەسیش بریندار بوون.

باسی ئەوە دەکرێت کە ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە کۆڵبەرن.

بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی شاری بانە گواستراونەتەوە.

ف.ق