لە بەرلین گۆشەگیری شەرمەزارکرا

چالاکوانانی تەکۆ – ژن و تەجەشە لەبەردەم پەرلەمانی فیدڕالی بەرلین گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان شەرمەزار کرد و داوای ئازادی ئۆجالانیان کرد.

چالاکوانانی تەکۆ ژن – تەجەشە لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چالاکیان بۆ ئازادی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد ئەنجامدا. چالاکی لە بەرانبەر بالەخانەی پەرلەمانی فیدڕاڵ ئەنجامدرا.

چالاکی بە خولەکێک رێزگرتن دەستیپێکرد و دواتر بڵاوکراوەیەک لەبارەی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان خوێندرایەوە و بە یەک دەنگ دروشمی 'بژی ئۆجاکان، ئازادی بۆ ئۆجالاب و ستاتۆ بۆ کوردستان' وترایەوە.

چالاکوانان دۆسیەیەکیان لەبارەی کەمپینی ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و هەڵگرتنی گۆشەگیری پێشکەشی پەرلەمانی ئەڵمانیا کرا.

چالاکی بە دروشمی بژی سەرۆک ئاپۆ کۆتایی هات.

ف.ق