لە چەمچۆ و سیدا ٣ داگیرکەر سزادران

تیمەکانی گەریلا لە گۆڕەپانەکانی چەمچح و سیدا ٣ سەربازی داگیرکەری تورکیان سزادا و شۆفلێکیان تێکشکاند.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەهە رایگەیاند، لە چالاکی هێزەکانی گەریلادا، ٣ داگیرکەر سزادراون. لە هەمان کاتدا داگیرکەرێک بریندار بوو و شۆفلێک تێکشکێندرا.

سوپای داگیرکەری تورک سەرنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلای ٦ جار بە فڕۆکەی شەڕ و بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس بۆردومان کرد.

فراوانی راگەیەندراوەکە بەم شێوەیەیە؛

" لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری بازەکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاگرۆس؛

٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٢:٠٠ لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی تیمەکانمان بە چەکی قورس چالاکیان لەدژی داگیرکەران لە گۆڕەپانی چەمچۆ ئەنجامدا. لە چالاکیەکەدا ٢ داگیرکەر سزادران.

٢٨ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٠:٥٠ لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی، شۆفڵێکی داگیرکەران کە لە نزیک گوندی سیدا هەوڵیدەدا سەنگەری بەرخۆدانی گەریلا هەڵوەشێنێت کرایە ئامانج. لە ئەنجامدا شۆفڵەکە تێکشکێنرا و داگیرکەرێک بریندار بوو .

هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک؛

٢٨ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی داگیرکەران هەوڵیاندا بە شۆفڵ سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا بروخێنن.

٢٨ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا ٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران.

٢٨ی کانونی دووەم لە ناحیەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی، سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا لە نزیک گوندی سیدا و گۆڕەپانی چەمچۆ بە دەیان جار بە ئۆبۆس، تانک و چەکی قورس تۆپباران کران.

ف.ق