لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٨ی ئادار پیرۆزکرا

گەریلاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەل پێکەوە لە چیاکانی کوردستان ٨ی ئادار(مارس) ڕۆژی جیهانی ژنیان پیرۆز کرد.

گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەریلا بەشداری مەراسیمی پیرۆزبایی بوون. مەراسیمەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ یادی شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کوردستان دەستیپێکرد.

دواتر لە سەرناوی کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ( کەژار) جوانە سنە قسەیکرد. جوانە لەدەستپێکی قسەکانی خۆیدا ٨ی ئاداری لە هەموو ژنان پیرۆزکرد و وتی، " ئێمە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژن  سەرەتا لە بونیادنەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، لەو ژنانەی کە بۆ ئازادی تێکۆشان دەکەن و ئەو ژنانەی کە لە زیندانەکاندا بوونە هێمای بەرخۆدانی گەل ، پیرۆزدەکین."

جوانە سنە ، لە بەردەوامی قسەکانیدا شەهید لەیلا ئاگری و شەهیدانی ئاسوس، شەهیدانی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا و هەموو شەهیدانی کوردستانی بەبیرهێنایەوە.

جوانە سنە وتی، " ژنان بۆ ئەوەی کە بتوانن دەینی خۆیان بە ڕێبەر ئاپۆ بدەن کە ژنی لە کۆیلەتی ڕزگارکرد و ڕێگەی ئازادی نیشانی ژناندا، دەبێت ٨ی ئادار لە یەک ڕۆژدا سنووردار نەکەن، بۆ مسۆگەرکردنی ئازادی دەبێت هەموو ڕۆژێک ٨ی مارس بێت."

لە مەراسیمەکەدا شانۆیەک بە ناوی ' دادگەی مێژوو' کە لە لایەک گەریلا ژنەکانەوە ئامادە کرابوو، پیشکەشکرا، هەر وەها ژنانی گەریلا سەمای خوداوەندی ئاناهیتا-یان نمایش کرد.

گروپی کۆنی زێڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گۆرانی و ئاواز کەشێکی جوانیان بە مەراسیمەکە بەخشی و گروپی گۆڤەندیش بەشداری مەراسیمەکە بوو و چەند بڕگەیەکیان پێشکەش کرد.

مەراسیمەکە بە شایی و هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.

ک-ش

https://d1tr45u6dkwdtq.cloudfront.net/13931/09-03-2021-SAHO-Li-ciyayen-Rojhilate-Kurdistane-sahiya-8-e-Adare-bdca10pre.jpg