لە دەرار و کۆردینەى مەتینا شەڕ بەردەوامە

لە ناوچەکانی دەرار و کۆردینەى مەتینا شەڕ بەردەوامە. سوپای تورکی داگیرکەر هاوکات گوندی سەرارۆی تۆپبارانکرد.

بەرخودانی گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامە.

بەپێی زانیاریی سەرچاوە خۆجێیەکان، لە ناوچەکانی دەرار و کۆردینەى مەتینا دەنگی شەڕێکی زۆر دەبیسترێت.

سەرچاوەکان رایانگەیاند، سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپخانە و فڕۆکەى جەنگی ناوچەکە بۆردومان دەکات و تۆپێکی ئەو سوپا داگیرکەرە لە گوندی سەرارۆ دراوە.

ژ.ت