لە دێرسیم جەماوەر لە دژی قەیوم دەستیان بە ڕێپێوان کرد
لە دێرسیم سیاسەتمەدار و چالاکوانان لە بەردەم بینایی دەم پارتی کۆبوونەوە، بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی بە شێوەیەکی جەماوەری تاوەکو بەردەم پارکی سەید ڕەزا ڕێپێوانیان کرد.
لە دێرسیم سیاسەتمەدار و چالاکوانان لە بەردەم بینایی دەم پارتی کۆبوونەوە، بۆ شەرمەزارکردنی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی بە شێوەیەکی جەماوەری تاوەکو بەردەم پارکی سەید ڕەزا ڕێپێوانیان کرد.
دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسم لە پشکی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و پولور لە پشکی جەهەپە، لە دێرسیم شەرمەزارکرا. هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم جەودەت کۆناک، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیەکان (دەبەپە) چیدەم کلچگون ئوچار، سەباحەت تونجەل، هاوسەرۆکی گشتی پارتی سۆسیالیستی بندەستان (ئەسەپە) موراد چەپنی، سەرۆکی گشتی ئەهەپە هاکان ئۆزکورت و گەلێک کەس لە بەردەم بینای دەم پارتی دێرسیم کۆبوونەوە. هەتاوەکو پارکی سەید ڕەزا ڕێپێوانیان کرد. لە دوای ڕێپێوانەکە لە پارکی سەید ڕەزا ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە و دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکانیان لە لایەن قەیومەوە شەرمەزار کرا.
چالاکوانان دروشمی "شارەوانی ئێمەیە، قەیوم جێی بێڵێت" و "بەرخۆدان ژیانە"یان بەرزکردەوە.