لە دێرسیم ڕێکخراوە ئاینییەکان دەستبەسەراگرتیان شەرمەزارکرد
داد و دیک بە ڕێپێوانێک دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیمیان شەرمەزارکرد.
داد و دیک بە ڕێپێوانێک دەستبەسەراگرتنی شارەوانی دێرسیمیان شەرمەزارکرد.
چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی دانانی قەیوم لەسەر شارەوانی دێرسیم بەردەوامە. کۆمەڵەی عەلەوییە دیموکراتییەکان (داد) و ئەندامانی کۆنگرەی ئیسلامی دیموکراتیک (دیک) لە شارەکە ڕێپێوانیان کرد. پەرلەمانتاری دەم پارتی، هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیم جەودەت کۆناک، هاوپەیمانی دێرسم و گەلێک هاوڵاتی بەشداری ڕێپێوانەکە بوون. جەماوەر لە بەردەم بازاڕی ژێرزەمینی کۆبوونەوە، بە دروشمی “قەیومی دز دێرسیم جێبهێڵە” و “قەیوم دەچێت، گەل لێپرسینەوە لەگەڵ ئاکەپە-مەهەپە دەکات” بەرەو شارەوانی گەمارۆدراو ڕێپێوانیان کرد.
لە پێش شارەوانی ڕاگەیاندراوێک خوێنرایەوە. ئەندامی دیک خەدیجە شەکەر ڕایگەیاند بە سیاسەتی دانانی قەیوم حساب بۆ ئیرادەی گەل نەکراوە. ئاماژەی بەوەکرد ئاکەپە-مەهەپە مافی هەڵبژاردنەکانی گەلی کوردیان ڕەچاو نەکردووە، سزای هاوسەرۆکی شارەوانی دێرسیمی داوە، ئەم سزایە یاسایی نییە و داوای کرد کە قەیوم لاببرێت.
پەرلەمانتاری دەم پارتی ئیستەنبول جەلال فورات باسی لەوەکرد کێشەکان دەبێت بە گفتوگۆ چارەسەر بکرێن. بە قەدەغەکردن و قڕکردن نابێت.
هەروەها هاوسەرۆکی گشتی داد قەدرییە دۆغان باسی لەوەکرد بەبڕیار دەستبەسەر ئیرادەی گەلدا گیراوە و گوتی: "ئەو بڕیارە لە دژی مرۆڤایەتی، ئاشتی و ئازادییە. بزان بەم شێوەیە بەردەوام نابێت. ئەوەی ئێوە دەیکەن نە لە ئاییندا، نە لە ویژدانی مرۆڤایەتی جێی نابێتەوە. داهاتوو هی ئەوانەیە کە خاوەن ویژدانن و بەرخۆدان دەکەن. بێنەوە هۆشی خۆتان".
ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵە بە کۆتا هات.