لە دەرسیم، مێردین و ئەدەنە ٤ی نیسان پیرۆزکرا
٧٣مین رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە دەرسیم، مێردین و ئەدەنە بە چاندنی نەمامی زەیتون پیرۆزکرا.
٧٣مین رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، لە دەرسیم، مێردین و ئەدەنە بە چاندنی نەمامی زەیتون پیرۆزکرا.
لە دەرسیم، مێردین و ئەدەنە بە چاندنی نەمامی زەیتون ٧٣مین رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد پیرۆزکرا.
دەرسیم
دانیشتوانی دەرسیم لە گەلی مونزور کۆبونەوە و ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد. ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیان بەشداریان کرد و بێوەستان دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' یان وتەوە.
لەبارەی ژیان و تێکۆشانی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەر گەلی کورد قسەکرا.
ئاهەنگەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.
ئەدەنە
پارتی هەرێمەکانی دیموکراتیک (دەبەپە)، کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی بێسەروشوێنانی ئاکدەنیز، کۆمەڵەی پشتگیری و هاوکاری خانەوادەی زیندانیان و سزادراوانی ئاکدەنیزی ئەدەنە، ڕێکخستنی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە سەیهان، ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی، ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی ئەدەنە و ئەندامانی ناوەندی کەلتوری بنەوش لە ئەدەنە، ٧٣مین ڕۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کوردیان پیرۆز کرد.
لە باخچەیەکی گەڕەکی یەنیدامی ناوچەی سەیهانی ئەدەنە، داری زەیتون چیندران. لە کاتی چاندنی نەمامەکاندا، بەشداربوان دروشمی ' ڕۆژبوونت پیرۆز سەرۆکی من' و ' بژی سەرۆک ئاپۆ' یان وتەوە.
مێردین
لە مێردینیش بەبۆنەی رۆژبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد، بە پێشەنگایەتی هەدەپە لە ناوچەی ئارتوکرول نەمام چێندران. ئەبرۆ گونەی وتەبێژی هەدەپە بەشداری لە ئاهەنگەکەدا کرد. لە مەراسیمەکەدا بەشداربووان هیوایان خواست، نەمامەکان گەورە ببن و ببنە هۆی ئاشتی.
ف.ق