لەئامەد لە گەڵ سەردانی گۆڕستانەکان، یادی شەهیدانیش کرایەوە

لە ناوچەکانی لیجە و پیرانی ئامەد بەبۆنەی جەژنی قوربان گڵکۆی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بەسەر کرایەوە، لەسەر گۆڕەکان نزا کرا و بۆ یادکردنەوەیان گوڵ لەسەر گۆڕەکانیان دانرا.

گۆڕستانی پرێژمانی ناوچەی پیرانی ئامەد لەلایەن بەرێوەبەرانی مەبیا-دەر و دەم پارتی و بنەماڵەکان بەسەر کرایەوە.

له سەردانەکەدا بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی کوردستان خولەکێک بێدەنگی بەڕێوه چوو و دواتر نزا کرا. سەمرا ئاککۆچ هاوسەرۆکی مەبیا-دەر لە کاتی سەردانەکەدا گوتی: "ئێمە هاتووین  لێرە جەژنی قارەمانەکانمان پیرۆز بکەین. ئێمە منەتداری ئەوانین. هاتووین دیسان بەڵێن بدەین کە لەسەر ڕێبازی ئەوان درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین. هەروەها جەژنی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، تێکۆشەران و شەهیدانمان پیرۆز دەکەین، شەهیدان نامرن."

هەروەها گۆڕستانی چەمی ئەلکا و سیسی ناوچەی لیجە بەهەمان شێوە لەلایەن گەلەوە بەسەر کرایەوە. بەڵام پارێزگاری لیجە بە بیانووی "قەدەغەکردنی بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی و چالاکیەکان" بۆ ماوەیەک ڕێگری لە جەماوەری گەل کرد. بنەماڵەکان کاردانەوەیان نیشاندا و وتیان: "ئەمە چ ئاشتییەکە؟ ئێوە لە مردووەکانمانیش دەترسن."

لە سەردانەکاندا، مەبیا-دەر، هاوسەرۆکی دەبەپەی ئامەد، ڕوچەم عەلیاکوت، بەڕێوەبەرانی دەم پارتی و بنەماڵەی شەهیدان لەسەر گۆڕی شەهیدان نزایان کرد.