لە گەرمیان سەردانی مەزاری شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کرا

لە گەرمیان بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، وڵاتپارێزان و ئازادییخوازان سەردانی مەزاری شەهیدانی ڕێگای ئازادیی کوردستانیان کرد و بەڵێنی درێژەدان بە ڕێبازی شەهیدان دووپات کرایەوە.

وەک نەریتێکی هەمیشەیی و بۆ بەبیرهێنانەوە و دووپاتکردنەوەی بەڵێن بە ڕێبازی شەهیدان، لە جەژنی قورباندا، وڵاتپارێزان و ئازادییخوازانی گەرمیان سەردانی مەزاری شەهیدانیان کرد.

ئازادییخوازان و وڵاتپارێزان سەرەتا سەردانی مەزاری لێکۆڵەر، مێژووناس، ڕۆشنبیر، وڵاتپارێز و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان "مامۆستا شەماڵ"ـیان کرد، کە لە ٢٨ـی ئابی ٢٠٢٢، لە بەردەم ماڵەکەیدا لە شارۆچکەی کفری لە ناوچەی گەرمیان لەلایەن بەکرێگیراوانی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا.

پاشان سەردان و بیرهێنانەوەکان بۆ مەزاری شەهیدانی دیکەی ڕێگای ئازادیی، کە لە چوار بەشی کوردستان لەناو ڕێزەکانی گەریلا و شەڕڤاناندا شەهیدبوون، بەردەوام بوو.