لە هەرێمی بەستا ئامادەکاری بۆ هێرشی سەربازی دەکرێت

بە پێی سەرچاوە هەرێمیەکان زانراوە کە سوپای داگیرکەری تورک کە بە یەکینەیەکی نهێنی و بەکرێگیراوان لە هەرێمی بەستا سەرقاڵی بۆسەدانان بوو، ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەرفراوان دەکات.

 

زانراوە کە سوپای داگیرکەری تورک کە لەگەڵ یەکینە نهێنییەکان و بەکرێگیراوان لە هەرێمی بەستای شرناخ سەرقالی بۆسەدانان بوو، ئێستا ئامادەکاری بۆ هێرشێکی بەرفراوان لە هەرێمەکە دەکات.

پارێزگاری تورکی شرناخ ڕایگەیاند، لە نێوان ٢٨ی تشرینی دووەم تا ١٢ی کانوونی یەکەم، ٧ هەرێم بە ناوچە و ناوەندی شارەکان وەک "هەرێمی ئەمنی کاتی" ڕاگەیاندووە.