لە هەولێر ئاگر لە کەمپێک کەوتەوە: گەنجێک ژیانی لەدەستدا

لە هەولێر ئاگر لە کەمپی بەحرکەی ئاوارەکان کەوتەوە. راگەیەندرا کە بە هۆی ئاگرەکەوە گەنجێکی تەمەن ١٧ ساڵ ژیانی لەدەستداوە.

شەوی رابردوو ئاگر لە کەمپی ئاوارەکانی بەحرکە لە هەولێر کەوتەوە.

بەهۆی ئاگرەکەوە ٥ خێمەی ئاوارەکان سووتان و گەنجێکی ١٧ ساڵیش ژیانی لەدەستدا.

کەمپەکە ئاوارەکانی دەستی نەینەوە و پارێزگای سەڵاحەدینی تێدا نیشتەجێن.

مانگی ئەیلولیش ئاگر لەو کەمپە کەوتبووەوە. لەکاتی دروستکردنی ئەو کەمپەوە تا ئێستا ٢٠ رووداوی ئاگرکەوتنەوەی تێدا تۆمار کراون.

هـ . ب