لە جۆلەمێرگ ١٥ ڕۆژ قەدەغەی ئەنقەست درێژکرایەوە

رژێمی تورک لە جۆلەمێرگ قەدەغەی چالاکیەکان هەیا کۆتایی ساڵ درێژ کردەوە.

پارێزگاری جۆلەمێرگ رایگەیاند، قەدەغەی چالاکی و خۆپیشاندان تا ١٥ ڕۆژی دیکە درێژ کراوەتەوە.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لە شارەکە هەموو جۆرە چالاکی و خۆپیشاندانێک تا ٣١ی کانونی یەکەم قەدەغەیە.

لە زۆر شاری کوردستان بە شێوەی سیستماتیک چالاکی و خۆپیشاندانەکان قەدەغە دەکرێن. قەدەغە هەندێکجار بە ئەنقەست درێژ دەکرێنەوە.

ف.ق