لە جۆلەمێرگ قڕکردنی سیاسی بەردەوامە: ٢ کەس زیندانیکران

لە جۆلەمێرگ ٢ کەس کە ٤ی ئازار لە ئۆپەڕاسیۆنی سیاسیدا دەستگیرکرابوون، بە بیانوی 'ئەندامێتی رێکخستن' رەوانەی زیندانکران.

لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا کە ٤ی ئازار لە زۆر گەڕەکی ناوەندی جۆلەمێرگ بەڕێوەبرا ٦ کەس دەستگیرکرابوون.

ئەمڕۆ لە یەکەمین دادگای سزای سوڵحی جۆلەمێرگ ٦ کەسەکە دادگاییکران و لە ئەنجامدا ٤ کەس ئازاد کران و دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی بارش کسکان و ئەمین ئاکن رەوانەی زیندانکران.

کسکان و ئاکن بە بیانوی ئەندامێتی رێکخستن رەوانەی زیندانی پیتی تی وان کران.

ف.ق