لە جزیر و مێرسین ٣ کەس زیندانی کران
لە چەند رۆژی رابردوودا لە ناوچەى جزیری شرنەخ ٦ کەس دەستگیرکران و سزای زیندانیکردن بەسەر ٢ کەسیاندا سەپێنرا. هەروەها ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە مێرسین کەسێک دەستگیرکرابوو و سزای زیندانیکردن بەسەر ئەویشدا سەپێنرا.

پۆلیسی دەوڵەتی تورک ٣ رۆژ لەوە پێش لە ناوچەى جزیری شرنەخ هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و ٦ کەسیان دەستگیرکرد.
ئەو کەسانە بە پاساوی "لە ناو یەپەسە و کاری گەنجاندا بوون" دەستگیرکرابوون. ئەو کەسانە دوێنێ دووشەممە رەوانەى دادگا کران و دادگا ٤ کەسیانی بە مەرجی مانەوە لە ژێر چاودێریی دادگادا ئازاد کرد و بڕیاری زیندانیکردنیشی بە سەر ٢ کەسیاندا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" دا سەپاند.
هەروەها رۆژی ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ لە ناوچەى ئاکدەنیزی مێرسین گەنجێکی کورد بە ناوی جوان تامور دەستگیرکرابوو و دوای ٥ رۆژ لە دەستگیرکردنی رەوانەى دادگا کرا و دادگاش بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن"دا بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپاند.
ژ.ت