لە خواکورک ٥ داگیرکەر سزا دران، ٢ سەنگەر ڕووخێنران
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە خواکورک ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر تێکشکێنران. لە چالاکییەکەدا دەست بەسەر چەکێکی بی کەی سیشدا گیرا.
لە چالاکییەکانی گەریلاکانی هەپەگە/یەژاستار لە خواکورک ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر تێکشکێنران. لە چالاکییەکەدا دەست بەسەر چەکێکی بی کەی سیشدا گیرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە، لەبارەی چالاکی گەریلاکان و هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیەندراوی هەپەگە بەو شێوەیە:
"هەرێمی خواکورک لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی بازەکانی زاگرۆسدا؛
سوپای تورکیای داگیرکەر لە نێوان گردی شەهید ئاخین و شەهید شاهان لە هەرێمی خاکورک، ماوەیەکە رێگە دروست دەکات. گروپێک لە داگیرکەران کە لە گردی شەهید ئاخین بۆ سەلامەتیی رێگاکە جێگیر بوون، لە لایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵکرا و لە ٢٦ی تەمموز کاتژمێر ١٧:٣٠ لە دوو لاوە خرانە ژێر چاودێری و لە ئەنجامی چالاکیەکەدا کە لە ٢ لاوە کرانە ئامانج و سەنگەرەکان تێکشکێنران، لانیکەم ٣ داگیرکەر سزا دران. بە شێوازی نوێی گەریلایی ، لە ماوەیەکی کورتدا سەرکەوتنی گەورە بەدەستهات، هێزەکانمان دەستیان بەسەر لاشەی داگیرکەراندا و چەکێکی بی کەی سیدا گرت.
دوای ئەو چالاکییە هێزەکانی داگیرکەر لە ٢٧ی تەمووزەوە لە ناوچەکانی شەهید ئاخین و شەهید شاهان ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد. لە کاتژمێر ١٢:٢٠ی هەمان ڕۆژدا یەکینەیەکی سوپای تورک لە ناوچەی شەهید شاهان لە لایەن هێزەکانمانەوە کۆنتڕۆڵ کرا، لە نزیکەوە هێرشیان کرایەسەر. لەم چالاکییەی هێزەکانماندا لانیکەم دوو داگیرکەر سزادران. لە کاتژمێر ١٤:٣٠ دا داگیرکەران بە کۆپتەر تەرمی سەربازەکانیان لە ناوچەکە دوورخستنەوە
لە ئەنجامی ئەو چالاکیە سەرکەوتووامەی هێزەکانماندا، لانیکەم ٥ داگیرکەر سزادران، ٢ سەنگەر تێکشکێندران و دەست بەسەر چەکێکی بی کەی سیدا گیرا.
لە چالاکیەکەدا کە سوپای تورک زەبرێکی قورسی بەرکەوت، هەڤاڵمان چەکدار گراڤی بە سەختی بریندار بوو و سەرەڕای هەموو هەوڵەکان شەهید بوو.
ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکەمان بەو شێوەیە:
ناسناو: چەکدار گراڤی
ناو و پاشناو: سەزەر ئەمرە
شوێنی لەدایکبوون: جۆلەمێرگ
ناوی دایک - باوک: بەسنا - بەشار
شوێن و بەرواری شەهیدبوون: خواکورک / 27ی تەمووزی 2021
هەڤاڵمان چەکدار لە جۆلەمێرگ لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری وابەستە بە بەهاکانی کوردستان لە دایک بووە. هەڤاڵ چەکدار کە لە تەمەنی زووەوە تێکۆشانی ئازادی دەناسێت، لە نزیکەوە شایەتی سیاسەتی قڕکردن و ئینکارکردنی دەوڵەتی تورکیا دەبێت، لەبەر هێرشە داگیرکارییەکانی ساڵی ٢٠١٣ بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت. هەڤاڵمان لە یەکەم ڕۆژی پەیوەندیکردنەوە هەمیشە لە ڕیزی پێشەوە بووە، بە خێرایی بووەتە فەرماندە، بە ئایدۆلۆژیای ئاپۆیی خۆی قوڵکردۆتەوە، لە هەموو ناوچەیەک بووەتە نمونەی پراکتیکی. هەڤاڵ چەکدار کە هیچ کات لە بەرانبەر دوژمن دوودڵ نەبووە، لە ژیان و شەڕی خۆیدا هەڵوێستی فیدایی هەبوو. هەڤاڵ چەکدار ماوەیەکی زۆر لەگەڵ فەرماندەی نەمر شەهید قاسم ئەنگین ماوەتەوە ، لە هەڤاڵ قاسم زانیاری زۆری هێزی و چەندین ئەزموونی وەرگرتووە . دوای شەهیدبوونی هەڤاڵ قاسم زیاتر بەشداری ناو تێکۆشان بوو و دەستی بە تۆڵەکردنەوە لە دوژمن کرد.
هەڤاڵمان چەکدار کە خاوەنی تایبەتمەندیی گەریلای شارەزای کاتی نوێی بوو و چالاکییەکانی بە بەهێزی ئەنجام دا، نموونەی بەرجەستەی ڕۆحی میلیتانی ئاپۆیی پیرۆز بوو کرد و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا. ڕۆڵی پێشەنگی خۆی گێڕا و لەنێو فەرماندە نەمرەکانی تێکۆشانی ئازادیدا جێگەی خۆی گرت.
داگیرکەران هەرێمەکانی پاراستنی میدیایان بۆردومان کرد
زانیاریەکان لەبارەی هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی پاراستنی میدیا، بەو شێوەیە:
ڕۆژی ٢٧ی تەمووز گردی شەهید شاهان، گردی شەهید کاموران، گردی شەهید حەقی و دۆڵی شەهید شاهان لە هەرێمی خاکورک بە چەکی قورس تۆپبارانکران.
ڕۆژی ٢٧ی تەمووز، فڕۆکە جەنگییەکان لەنێوان کاتژمێر ١٧:٠٠ بۆ ١٧:٣٠ گردی شەهید حەقی و گردی شەهیدانیان لە هەرێمی خاکورک بۆردوومان کرد.
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی ٢٨ی تەمووز لە ناوچەکانی شەهید شاهان و شەهید ئاخینی خواکورک دەستی بە ئۆپەراسیۆنێکی داگیرکاری کرد. ئەم ئۆپەراسیۆنە تا کاتژمێرەکانی ئێوارە بەردەوام بوو و بەبێ ئەنجام پاشەکشێی کرد.
سوپای تورکیای داگیرکەر ڕۆژی ٢٨ی تەمووز کاتژمێر ٢١:٣٠ بە تەقەمەنی تونێلەکانی شەڕی ناوچەی وەرخاڵێی ئاڤاشینی تۆپباران کرد.
ڕۆژی ٢٨ی تەمووز لە نێوان کاتژمێر ٠٠:٠٠ بۆ ٠١:٣٠ لەسەر هێڵی قاشوورا لە هەرێمی مەتینا جموجوڵی هەلیکۆپتەر بەڕێوەچوو. دەوروبەری گوندەکانی دەڕارێ و هرورێی سەر بە ناوچەی کانی ماسیی سەر بە قەزای ئامیدی و گردی شەهید چیا بە کۆپتەر بۆمباران کران.
لە ئەنجامی هێرشەکاندا هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."
ف.ق