لە کەمپی کەبەرتۆ جارێکی دیکە چادری خانەوادەیەکی ئێزدی سووتا

جارێکی دیکە جادری خانەوادەیەکی ئاوارەی ئێزدی لە کەمپی کەبەرتۆی دهۆک سووتا. لەم حەفتەیەدا چەندین جارە رووداوی ئاگربەربوون دووبارە دەبنەوە.

ئەمڕۆ لە کاتژمێرەکانی ئێوارەدا، چادرێکی دیکەی پەنابەرانی ئێزدی لە ژەمپی کەبەرتۆی سەر بە پارێزگای دهۆکی باشوری کوردستان سووتا کر لە ساڵی ٢٠١٤ەوە ئاوارە ئێزدیەکان لەو کەمپەدا جێگیر بوون. بەهۆی رووداوەکەوە تەنیا زیانی مادی دورست بووە.

هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نازانرێت.

ف.ق