لە کەرکوک ١٦ چەتەی داعش کوژران
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیماناندا، ١٦ چەتەی داعش لە سنووری ڕۆژئاوای کەرکوک کوژران.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی دژەتیرۆری عێراق و هێزەکانی هاوپەیماناندا، ١٦ چەتەی داعش لە سنووری ڕۆژئاوای کەرکوک کوژران.
ئەفسەرێك لەهێزەكانی دژە تیرۆری عێراق، كە نەیویست ناوی بهێنرێت بەئاژانسی ڕۆژ نیوزی وت، ماوەی ٢٤ کاتژمێرە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیی بەرفراوانیان لەسنووری پارێزگای كەركوك و بەدیاریكراویی لە ناوچەی نێوان وادی زغێتون و وادی خەناجر، دەستپێکردووە و بەردەوامیی هەیە.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، لەو ئۆپەراسیۆنەدا ڕووبەڕووی گروپێک چەتەی داعش بوونەتەوە، کە سەرقاڵی کۆبوونەوەی نهێنیی بوون لەنێو یەكێك لەتونێلەكان، کە پاڵپشت بەزانیاریی هەواڵگریی شوێنەكەیان دەستنیشان كراوە، دوای ڕووبەڕووبوونەوەی چەکداریی، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان بۆردوومانی چەتەکانیان کردووە سەرجەمیان کوژراون، کە ١٦ چەتە بوون.
ڕونیشیكردەوە، لە ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستیان بەسەر كۆمەڵێك بەڵگەنامەی گرنگی ئەو چەتانەدا گرتووە ،هەروەك دەستیش بەسەر ژمارەیەك چەك و تەقەمەنی سەربازییدا گیراون، کە چەتەکان لەکاتی ڕوبەروبوونەوەكانیان لەگەڵ هێزە عێراقییەكاندا بەكاریان هێناون.
ف.ق