لە کەرکوک پەردە لەسەر پەیکەری عەلی مەردان هونەرمەندی گەورەی کورد لادرا
لە شاری کەرکوک لە مەراسیمێکدا پەردە لەسەر پەیکەری عەلی مەردان هونەرمەندی گەورەی کورد و پاشای مقامات لادرا.
لە شاری کەرکوک لە مەراسیمێکدا پەردە لەسەر پەیکەری عەلی مەردان هونەرمەندی گەورەی کورد و پاشای مقامات لادرا.
هونەرمەندی کۆچی کردووی کورد عەلی مەردان لە گەڕەکی تەکیەی شێخ عەلی لە شاری کەرکوک لە ساڵی ١٩٩٤ لەدایکبووە. خوێندنی لە تەکیەی کەرکوک لەلای مامۆستا ساڵح دەستپێکردووە و هەر لەوێشەوە فێری تەجویدی قورئان و مەقاماتی کوردی بووە.
عەلی مەردان پاش ٨ ساڵ لە تەکیە شاری کەرکوکی جێهێشتووە، عەلی مەردان وەکو شارەزایەکی مەقاماتی کوردی، عەرەبی و تورکمانی لە ناوچەکەدا جێگای خۆی کردووەتەوە و ناوبانگی دەرکردووە.
لە رۆژی هەینی ساڵی ١٩٨١ مامۆستا عەلی مەردان بۆ دواجار ماڵئاوایی لە ژیان کرد و لە گۆرستانی شێخ محێدین نێژراوە.
وەکو رێزگرتنێک لەو خزمەتەی ئەو کەڵە هونەرمەندە کردوویەتی لە هونەری مەقامبێژیدا، لە سەنتەری رۆشنبیریی شاری کەرکوک، لەلایەن وەزارەتی رۆشنبیری و لاوانی هونەری لە کەرکوک بە هاوکاری هونەرمەندی پەیکەرتاش سامان ئەبوبەکر پەردە لەسەر پەیکەری هونەرمەندی گەلی کورد عەلی مەردان کە ناسراوبوو بە پاشای مەقام لادرا.
سەبارەت بە دروستکردنی ئەو پەیکەرە، سامان ئەبو بەکر دروستکەری پەیکەرەکەی هونەردمەند عەلی مەردان، بە ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF)ی ووت: '' دروستکردنی پەیکەرێک بۆ هۆنەرمەندی گەورەی گەلەکەمان عەلی مەردانم بە پێویست دەزانی بۆ شاری کەرکوک، چونکە هونەرمەند عەلی مەردان بووەتە ناسنامە و شوناسی کەرکوک و ناوچەی گەرمیان، کەرکوکیش زۆر لە هونەرمەندی تێدابوونە کە بووەتە پایتەختێک بۆ هونەری مەقامبێژی."
هەروەها سامان ئەبو بەکر ووتیشی: "لەداهاتوودا خوزیارم پەیکەری کەسایەتی دیکە شارەکە لە تەواوی پێکهاتەکان دروست بکەم، چونکە کەرکوک لە زۆر بواردا پێشەنگ بووە، ئەو کاتەی کە کەرەنتینە ڕاگەیاندرا بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆناوە، کاتەکەم قۆستەوە بۆ دروستکردنی ئەم پەیکەرە و لە داهاتووشدا کاری جوانتر ئەنجام دەدەین بۆ دروستکردنی پەیکەری کەسایەتیەکانی شاری کەرکوک."
ژ.ت