لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٢٤ کەس لە شاری وان دەستگیرکران
پۆلیسی تورک ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە وان و بەلانیکەمەوە ٢٤ کەسیان دەستگیرکرد.
پۆلیسی تورک ڕۆژی چوارشەممە و پێنج شەممە هەڵیکوتایە سەر چەندین ماڵ لە وان و بەلانیکەمەوە ٢٤ کەسیان دەستگیرکرد.
دەزگای داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک بە پاساوی کارکردن لە کۆمەڵەی ئازادی گەل لە ساڵی ٢٠١٥ لە یەنی محەلە، سکاڵای لە دژی هاووڵاتییانی کورد لەشاری وان تۆمارکردووە و پۆلیسی دەوڵەتی تورکیش دەستکیردووە بە هەڵکوتانە سەر ماڵی هاووڵاتییان و دەستگیرکردنی هاووڵاتییان.
لەبەرە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە دا ئەندامی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی تورکان ئیشیک، غیاسەدین چەڤیرەل، مەتین دوومان، گوڵجان ئادار، دڵبەر ئیشک، ئیسماعیل کاڤاڵ، حەکیم جیندی ئۆغڵو، موحسین دومان، عەبدوڕەحمان دیک، گورگین کارا، نافیە ئۆزتونچ، خەزاڵ ئۆزتونچ و ساڵح کرات دەستگیرکران.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە دا، لە بەردەوامیی هێرش و هەڵکوتانەکانی پۆلیسی تورک دا ١١ کەس دەستگیرکراون، کە زۆربەی دەستگیرکراوەکان ژنانن و زۆربەی دەستگیرکراوەکانیش تەمەنیان سەروو ٦٥ ساڵە.
خەدیجە دومان تەمەن ٦٠ ساڵ، فاتمە یۆرگون و خەمێ ئیشیک چەند کەسن لەو کەسە دەستگیرکراوانە.
هەموو دەستگیرکراوەکان تۆمەتی 'ئەندام بوون لە رێکخستن'یان دراوەتە پاڵ. داواکاری گشتیی دەوڵەتی تورک هەر بە دەستگیرکردنی ئەو کەسانە تێر نەبوو و فەرمانی نهێنیی بۆ سەر دۆسیەی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە دەرکرد و ماوەی دەستبەسەرکردنیانی بۆ لێکۆڵینەوە بۆ ٤ ڕۆژ درێژکردووەتەوە، کە بە شێوەی ئاسایی نابێت ماوەی دەستگیرکردن لە یەک رۆژ زیاتر بێت.
ژ.ت