لە مەخمور بۆ سورخوێن جەلال خێمەی سەرەخۆشی دانرا
بۆ فەرماندەی یەپەژە سورخوێن جەلال لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور خێمەی سەرەخۆشی دانرا.
بۆ فەرماندەی یەپەژە سورخوێن جەلال لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی لە مەخمور خێمەی سەرەخۆشی دانرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) بۆ فەرماندەی یەپەژە سورخوێن جەلال کە ٣ ی نیسان لە کۆبانێ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانی لەگەڵ ئارین کۆبانێ شەهیدبوون، خێمەی سەرەخۆشی دانرا.
خێمەی سەرەخۆشی لەلایەن خەڵک و ئەندامی ڕێکخراو و مەجلیسەکانی کەمپەکەوە سەردانکرا. پاشان خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی تەڤگەری ئازادی کوردستان بەڕێوەچوو.
پاشان لەسەر ناوی خەڵکی کەمپەکە، ئەندامی کۆردیناسیۆنی مەجلیسی عەشتار فازیڵە پیرانی سەرەخۆشی لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و بنەماڵەی شەهیدان کرد و ڕایگەیاند ستەمی زۆر لە گەلی کورد دەکرێت، کچ و کوڕانی کورد وەک هەڤاڵان سورخوێن و ڕۆناهی بەرخۆدان دەکەن، گوتی: "سەری ڕێبەر ئاپۆ و تەواوی گەلی کورد ساغ بێت، بنەماڵەی شەهید لە شەهیدبوون دوور نین، چەندین شەهیدیان هەیە و بنەماڵەیەکی وڵاتپارێزن، سەرەخۆشیان لێ دەکەین".