لە مەخمور دژی گۆشەگیری چالاکی ئیشکگری دەستی پێکرد
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکی ئیشکگری دەستی پێکرد.
لە کەمپی پەنابەرانی مەخمور دژی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، چالاکی ئیشکگری دەستی پێکرد.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) دژی گۆشەگیری قورسی سەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد، لە دەزگای خانەوادەی شەهیدان چالاکی ئیشکگری دەستی پێکرد. گروپی یەکەم چالاکیەکەی بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی پاکی شەهیدان و بە خوێندنەوەی راگەیەندراوێک دەست پێکرد.
سەعید ئایاز لەسەر ناوی چالاکوانان وتی، " ماوەیەکی زۆر زانیاری لەسەر عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدەست ناهێندرێت و پێویستە هەموو گەلی کوردی خاوەن ویژدان و ئەخلاق خاوەنداری لە رێبەر ئۆجالان بکەن. تاوەکو زانیاریەک لەبارەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد بەدەست نەهێندرێت، بەردەوامی بە چالاکیەکە دەدەین."
دواتر بەڵگە فیلمێک لەبارەی شیکردنەوەکانی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد نمایشکرا.
کاتێک بەڵگە فیلمەکە کۆتایی هات، بەشداربوان بە یەک دەنگ دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و ' بێ سەرۆک ژیان نابێت' بەرز کرانەوە.
ف.ق