لە مەخمور یادی خەبات مارینۆس بەرزڕاگیرا
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) فەرماندەی قەسەدە خەبات ئۆرهان بە ناسناوی خەبات مارینۆس لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی بەرزڕاگیرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) فەرماندەی قەسەدە خەبات ئۆرهان بە ناسناوی خەبات مارینۆس لە یەکەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا یادی بەرزڕاگیرا.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی (مەخمور) فەرماندەی قەسەدە خەبات ئۆرهان بە ناسناوی خەباتی مارینۆس کە لە ٨ی شوباتی ٢٠٢٢ لە هەڵمەتی گورزی گەلان لە حەسەکە شەهیدبوو، لە یەکەمین ساڵیادی شەهیدبوونیدا بە نمایشکردنی بەڵگەفیلمێک یادی بەرزڕاگیرا.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی سەرجەم شەهیدانی ئازادیی کوردستان دەستیپێکرد. دوای رێزلێنانەکە بە نوێنەرایەتی بنەماڵەی شەهید، ئەحمەد ئۆرهان باوکی شەهید قسەی کرد.
ئەحمەد ئۆرهان وێڕای بەخێرهێنانی گەل بۆ یادەکە وتی، "شەهید شەهیدی گەلی کوردە. لەبەر ئەوەی شەهید لە پێناو هەمووماندا تێکۆشا. شەهیدانمان، لەپێناو گەلی کورد کە هەزار ساڵە بندەستن تێکۆشان. پیرۆزە ئەگەر ئێمە هەمووشمان لەو پێناوەدا شەهید ببین. ئێمە ئەو پەیمانەشمان بەستووە لە سەر بۆ دوژمن دانەخەین. لەم جیهانەدا کەس لەگەڵ ئێمە نییە، تەنیا خۆمان لەگەڵ خۆمانین. سەری سەرۆکایەتی، هاوڕێیانی و گەلی وڵاتپارێز ساغ بێت. سەرکەوتن بۆ گەلەکەمانە".
دوای قسەکانی باوکی شەهید بەڵگە فیلمێک کە ژیان و تێکۆشانی فەرماندە خەبات مارینۆسی دەگێڕایەوە نمایش کرا.
مەراسیمی یادکردنەوەکە بە وتنەوەی دروشمەکانی 'شەهید نامرن'، ' بژی سەرۆک ئاپۆ' کۆتاییهات.
هـ . ب