لە مەخموور مەراسیمی یادکردنەوەی شەهیدان بەڕێوەچوو
بە مەراسیمێکی شایستە لە مەخموور یادی هەردوو شەهیدی ڕەنجدەر؛ ساڵەح سێرتی و جەلال هلالی کرایەوە کە لە کاتی جیاوازدا گیانیان لە دەستداوە.
بە مەراسیمێکی شایستە لە مەخموور یادی هەردوو شەهیدی ڕەنجدەر؛ ساڵەح سێرتی و جەلال هلالی کرایەوە کە لە کاتی جیاوازدا گیانیان لە دەستداوە.
لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) بۆ هەردوو شەهیدی ڕەنجدەر ساڵەح سێرتی و جەلال هلالی کە لە کاتی جیاوازدا بە هۆکاری نەخۆشی گیانیان لەدەستداوە مەراسیمێکی شایستەی یاد کردنەوە لە دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی کەمپەکە بە بەشداری بنەماڵەی شەهیدان و خەڵکێکی زۆری کامپەکە بەڕێوەچوو.
لە هۆڵی مەراسیمەکەدا کە ژمارەیەکی زۆری وڵاتپاریزانی تێدابوو شانبەشانی وێنەی ڕێبەر ئاپۆ وێنەی هەردوو شەهید دانرابوو، هەروەها لە هۆڵی مەراسیمەکەدا وێنەی شەهیدانی ڕێگەی رزگاری هەڵواسرابوون.
سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزلێنان دەستی پێکرد و دواتر لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید ساڵەح سێرت لەلایەن جوانە سێرتی کچی شەهیدەوە پەیام خوێندرایەوە و باس لە قوربانیدانی سەنگینی شەهید ساڵەح کرا و پەیامی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگەی شەهیدان دووپات کرایەوە.
دواتر لەسەر ناوی بنەماڵەی شەهید جەلال هلالی، لە لایەن مەسعود هلالی برایی شەهیدەوە پەیام خوێندرایەوە و دوای بەخێرهاتنی خەڵکی کەمپەکە گوتی: "هەرچەندی لەسەر ماناداری و سەنگینی تێکۆشانی شەهیدان قسەکەین، هیشتا کەمە. لەسەر ئەم بنەمایەیە کە ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، هەر شەهید بوونێک فەلسەفەیەکی نوێی ژیانە. بەم بۆنەیەوە دەڵێین شەهید ژیانە ژیانیش نەمرە."
دوای خوێندنەوەی پەیامەکان، مەراسیمەکە بە وتنەوەی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "شەهید نامرێت" کۆتای هات.