لە میدیاد دوو ژن دەستبەسەرکران

لە میدیاد ئەوکاتەی سەربازەکان کەرەستەکانیان لە پاس داگرتووە، دوو ژن کە بە مۆبایل دیمەنیان گرتووە، دەستبەسەرکراون.

ئۆپراسیۆنی داگیرکاری لە چیایی باگۆکی ناوچەی نسێبینی مێردین چەند هەفتەیەکە بەردەوامە. سەربازانی تورکی داگیرکەر بە بیانوی "قەدەغە" داوایان لە کۆچەرییەکان کرد کە لە هەرێمەکە دەربچن. لە 25 ی تشرینی دووەم کاتێک سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک لە هەرێمی نێوان  ناوچەی میدیادی مێردین و ناوچەی هەزەخی شەرناخ کەرەستەی نێو پاسەکانیان دادەگرت بە مۆبایل دیمەنیان دەگیرێت. ئاماژە بەوەکرا کە دوای ئەوەی دیمەنەکان بڵاوکرایەوە، داگیرکەران چادرەکانی کۆچەرییەکانیان داخست و بە بیانووی ئەوەی دیمەنیان گرتوە دایک و کچێک کە ناویان نەزانراوە دەستبەسەرکران.
هەروەها ئەوەش دەستنیشانکرا کە  ئەو دایک و کچەی دەستبەسەرکراون و براونەتە فەرماندەیی جەندرمەی میدیاد.