لە نسێبین پاش نەورۆز، ڕێپێوان ئەنجامدرا
لە نسێبین پاش ئاهەنگی نەورۆز، گەنجان درووشمیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.
لە نسێبین پاش ئاهەنگی نەورۆز، گەنجان درووشمیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە و ڕێپێوانیان کرد.
ئاهەنگی نەورۆز لە ناوچەی نسێبینی مێردین بە بەشداری دەیان هەزار کەس ئەنجامدرا. لە دوا ساتەکان بارانێکی زۆر باری و جەماوەر لە گۆڕەپانەکە دەرچوون. گەنجان سەرەڕای باران، دەستیان بە ڕێپێوان کرد.
لە ڕێپێوانەکەدا گەنجان درووشمیان بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەرزکردەوە و پۆلیس بە ئاو و بۆمبی گازی هێرشیان کردە سەر گەنجان.
گەنجان بە بەرد بەرگریان لە خۆیان کرد و چەند گەنجێک دەستبەسەر کران.