لە قەرس و ئەرزرۆم لافاو هەستا
لە ناوچەی قاموشانی قەرس و ناوچەی نارمانی ئەرزرۆم لافاو هەستا. لافاوەکە زیانێکی گەورەی بە ناوچەکە گەیاندوو و ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە تیاچوون.
لە ناوچەی قاموشانی قەرس و ناوچەی نارمانی ئەرزرۆم لافاو هەستا. لافاوەکە زیانێکی گەورەی بە ناوچەکە گەیاندوو و ژمارەیەکی زۆر لە ئاژەڵانی هاووڵاتییانی ئەو ناوچانە تیاچوون.
بەپێی زانیارییەکان، لافاوەکە بەهۆی هەستانی ئاوی چەمی گوندی ئینکایا لە ناوچەى قاموشانی قەرس روویداوە و بەلانیکەمەوە بەهۆی لافاوەکە ٣٠ سەر ئاژەڵی هاووڵاتییانی ئەو گوندە لە ناوچوون و ٢ ئۆتۆمبێلیش بوون بە ژێر ئاوەوە و پردێکی سەر چەمەکەش رووخاوە.
رێگای نێوان ئۆلتو – نارمان لە ئەرزرۆم بەهۆی لافاوەکەوە بۆ ماوەیەک داخرا و هاتووچۆی هاووڵاتییان بەو هۆیەوە لەو رێگایەدا پەکی کەوت.
ژ.ت