لە رانیە لەدژی داگیرکەری تورک چالاکی ئەنجامدرا
بەشێک لەچالاکوان و لایەنە سیاسیەکان لە ڕانیە دژی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، هێرشەکە پلانێکی مەترسیدارە بۆ داگیرکردن و تاڵانکردن و دەست بەسەرداگرتنی باشوری کوردستان.
بەشێک لەچالاکوان و لایەنە سیاسیەکان لە ڕانیە دژی هێرشە داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورک گردبوونەوە و ڕایانگەیاند، هێرشەکە پلانێکی مەترسیدارە بۆ داگیرکردن و تاڵانکردن و دەست بەسەرداگرتنی باشوری کوردستان.
ئێوارەی ئەمڕۆ لەناو باخی گشتی ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین لەدژی ھێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و ھاوکاریەکانی پەدەکە گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتیان ئەنجامدا کە ژمارەیەکی بەرچاو لە چالاکوانانبەشداریان تیادا کردبوو.
تارا ئیبراھیم لەو تەیەکدا لە گردبوونەوەکەدا وتی، ئەوھێرشانەی لەئێستادا بۆسەر باشوری کوردستان دەستی پێکردووە، ئامانج تێیدا داگیرکاری و سەپاندنی ھەژموونی سەربازیە لەناوچە ستراتیژیەکانی سنوری رۆژئاواو باکورو باشوری کوردستان و هاوکات پلانێکی مەترسیدارە بۆ داگیرکردن و تاڵانکردن و دەست بەسەرداگرتنی باشوری کوردستان.
ئاماژەی بۆئەوەش کرد، ھەندێ لایهن و هێزی كوردیش لەپێناو بەرژەوەندیەکانیان، بوونهته سیخور و هاوكاری دهوڵهتی تورك، لەو خیانەت و شەرمەزاریەدا تێوەگلاون .
داوای لە خەڵکی کرد کەهۆشیاربن بەرامبەر پیلانگێریەکی مەترسیدار کە لەسەر تەواوی دەسکەوتەکانی گەلی کورد ھەیە، بۆیە پێویستە ئامادەکاری بکرێت و لەھەموو ئاستێکدا رووبەرووی بوەستنەوە، ئەوەش تەنھا بەیەک ھەڵوێستی و یەکگرتووی گەل و تەواوی ھێزەکوردستانیەکان دێتەدی، نەوەک خۆ ھەڵواسین بە ئەجێندای دەوڵەتانی داگیرکەر.
ف.ق