لە ڕحا محەمەد دەمیر زیندانی کرا
لە ڕحا لەو ٩ کەسەی کە ٢٦ ی تشرینی دووەم دەستبەسەرکران، کەسێکیان زیندانی کرا.
لە ڕحا لەو ٩ کەسەی کە ٢٦ ی تشرینی دووەم دەستبەسەرکران، کەسێکیان زیندانی کرا.
لە ٢٦ ی تشینی دووەم لە ئۆپەراسیۆنی قڕکردنی سیاسی ٩ کەس دەستبەسەرکران، پاش ئیفادەدان لە پۆلیس، ڕەوانەی دادگا کران. داواکاری گشتی بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" و "هەرچەند ئەندامی ڕێکخستن نین، بە ناوی ڕێکخستنەوە کاریان کردووە" لێکۆڵینەوەی دەست پێ کرد و سەید ئەحمەد شاهین و هاوسەرۆکی ناوچەی کاراکۆپروی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) ئولاش چۆبان پاش ئیفادەدان لە داواکاری گشتی، ئازادکران.
هاوڵاتییان بە ناوی ئایفەر هایکر و موسلم چاکان بە مەرجی چاودێریی یاسایی، هەروەها عارف کارتال و کوبیلای یەڵدز و محەمەد دەمیریش بە داواکاری زیندانی کردن ڕەوانەی دادگا کران. دادگا دەربارەی محەمەد دەمیر بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخستن" بڕیاری زیندانی کردنی دا و ٥ کەسیش بە مەرجی چاودێریی یاسایی ئازادکران.