لە ساڵیادی فەرماندا نەچەئێ بە گۆرانیەک یادی مام بەشیری کردەوە

هونەرمەندانی ناوەندی چاندی ئێزیدخان، لە ٧مین ساڵیادی فەرماندا یادی خەباتکاری گەورەی شەنگال مام بەشیریان بە گۆرانی و کلیپێک کردەوە.

لە ٧مین ساڵیادی فەرماندا هونەرمەندانی ناوەندی چاندی ئێزیدخان یادی خەباتکاری گەورەی شەنگال مام بەشیریان بە گۆرانی و کلیپێک کردەوە.

لە ٧مین ساڵیادی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا، شەهیدانی شەنگال بە چالاکی جیاواز بەبیردەهێنرێنەوە.

یەکێک لە شەهیدانی شەنگال حەسەن دوتار بە ناسناو مام بەشیر لە ١٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٠دا لە شەنگال شەهید بوو.

مام بەشیر بە گۆرانیەک کە لەلایەن هۆزان خەمدارەوە ئامادەکراوە یادی کرایەوە و هونەرماندانی نەچەئێ هۆزان خەمدار، بەرفین و حیکمەت برا و سلێمان رەنگین بەشداریان لە کلیپەکەدا کردووە.

هونەرمەندانی نەچەئێ لە رێگەی گۆرانیەکەیان هەوڵ دەدەن شەهیدان بەبیربهێننەوە و رێگە بە لەبیرکردنیان نەدرێت.

ف.ق