لە سلێمانی هێرش کرایە سەر خۆپیشاندەران

لە سلێمانی بە گولەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ هێرش کرایە سەر خۆپیشاندەران و چەندین خۆپیشاندەر و چەند ڕۆژنامەنووسێک تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

لەبەردەم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، وێڕای هەبوونی هێزێکی زۆری ئەمنی، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکرد، دوای چەند خولەکێک هێزە ئەمنییەکان بە گولەی پلاستیکی و گازی فرمێسکڕێژ هێرشێان کردە سەر خۆپیشاندەران.

بەهۆی هێرشی هێزە ئەمنییەکانەوە، چەندین خۆپیشاندەر و چەند ڕۆژنامەنووسێک تووشی تەنگەنەفەسی بوون.

ف.ق