لە سلێمانی پرسەی شەهید فەرهاد شبلی و هاوڕێکانی بەڕێوەچوو

یەکەم ڕۆژی پرسەی شەهید فەرهاد شبلی و هاوڕێکانی لە شاری سلێمانی کۆتاییهات و نوێنەری چەندین حزب و لایەنی سیاسیی و ڕێکخراوی مەدەنیی و کەسایەتیی و توێژی جیاجیا بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.

ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پرسەی شەهید فەرهاد شبلی، جێگری هاوسەرۆکانی ئەنجومەنی جێبەجێکاری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و هاوڕێکانی لە ئۆفیسی نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە سلێمانی بەڕێوەچوو، کە ڕۆژی ١٧ی حوزەیران لە هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەردا لە شارۆچکەی کەلار شەهیدبوون.

نوێنەرانی هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بزووتنەوەی گۆڕان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، ڕێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران (کۆمەڵە)، تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، پارتی ئازادیی و دیموکراسیی ئێزدیی (پادێ)، بەرەی پشتیوانیی ڕۆژئاوای کوردستان، کەسایەتیی و لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا، بزووتنەوەی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، بزووتنەوەی دیموکراتیی گەلی کورد، چاند و هونەری باشوور و ژمارەیەک کەسایەتیی و توێژی جیاجیا بەشدارییان لە پرسەکەدا کرد.

بڕیارە سبەینێش لە دووەم ڕۆژدا مەراسیمی پرسەی شەهید فەرهاد شبلی و هاوڕێکانی لە سلێمانی بەردەوامبێت.

ف.ق