لە سلێمانی یادی حسێن ئاراسان کرایەوە
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە مەراسیمێک یادی حسێن ئاراسان کرایەوە کە لە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا تیرۆر کرا.
لە شاری سلێمانی باشووری کوردستان بە مەراسیمێک یادی حسێن ئاراسان کرایەوە کە لە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣دا تیرۆر کرا.
ئەمڕۆ، لە شوێنی تیرۆرکردنی لە شاری سلێمانی، لەلایەن ئازادییخوازان و وڵاتپارێزانەوە بە مەراسیمێکی شکۆدار شەهید حسێن ئاراسان بە بیرهێندرایەوە و داوای دادگایکردنی بکووژانی کرا.
مەراسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدانی ڕێگای ئازادیی دەستی پێکرد، دواتر بەشداربوانی مەراسیمەکە لە شوێنی تیرۆرکردنی حسێن ئاراسان گوڵ و وێنەیەیان دانا.
دواتر لە مەراسیمەکەدا حەسەن قاچار ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا و ئەندامی هەدەپە لە باشووری کوردستان ڕایگەیاند کە دوو ساڵ پێش ئێستا لەو شوێنەدا حسێن ئاراسان تیرۆر کرا، گوتی: "ئەمڕۆ پرۆسەیەک دەستی پێکردووە، بەڵام شەڕ و هێرشی دەوڵەتی تورک لەسەر گەریلاکانی ئازادیی کوردستان و گەلی کورد بەردەوامە، ئەمەش دەریدەخات، کە دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ پرۆسەکە نییە و هێشتا لەسەر کوشتن و لەناوبردن بەردەوامە."
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا هیشتا بکوژانی حسێن ئارسن لێپرسینەوەیان لەگەڵدا نەکراوە و دوای دادگایکردنی بکووژانی کرد.
یادکردنەوەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" کۆتایی هات.
حسێن ئاراسان ئەندامی ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا لە ٩ـی حوزەیرانی ٢٠٢٣ لە شاری سلێمانی لەلایەن دەزگای سیخوڕی میتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بە دەستڕێژی گولە هەوڵی تیرۆرکردنی درا و سێ فیشەکی بەرکەوت، دوای مانەوەی بۆ ماوەی ١٧ کاتژمێر لە نەخۆشخانە لە ١٠ـی حوزەیران شەهیدبوو.