لە سەڵماس ٤ گەریلا شەهید بوون
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت: لە ناوچەی هەفتانین، ٣ داگیرکەر سزا دراون و لە سەلماسیش، ٤ گەریلا شەهید بوون.
هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت: لە ناوچەی هەفتانین، ٣ داگیرکەر سزا دراون و لە سەلماسیش، ٤ گەریلا شەهید بوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە، دەربارەی چالاکیی گەریلا و هێرشە داگیرکارییەکان ئەم زانیارییانەی بڵاو کردوە:
لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەڕی خابوو
-١٧ی ئایار کاتژمێر ١١:٣٠ لە دژی هێزەکانی داگیرکەر لە گردی خاخ-ی ناوچەی خانتوور-ی هەرێمی هەفتانین، چالاکییەک ئەنجام درا. گرووپێک لە داگیرکەران کە لە چادرێکدا کۆبووبوونەوە، کرانە ئامانج، ٣ داگیرکەر سزا دران، چادرەکە بە تەواوی تێکشکێنرا و داگیرکەران دوای نزیکەی کاتژمێرێک لە کردەوەکە، بە هاوەن ناوچەکەیان بۆردومان کرد.
-ڕۆژی ١١ی ئایار لە ناوچەی سەڵماس، هێزەکانمان لە کاتی چوونیان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی دیکە، لەلایەن هێزەكانی دەسەڵاتی ئێرانەوە هێرشیان کرایەسەر و ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون.
هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان و کۆپتەرەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر بۆ سەر ناوچەکانی بەرگریی مەدیا، بەردەوامە و چوارچێوەیەدا؛
-ڕۆژی ١٧ی ئایار، کاتژمێر ٢٣:١٥ خولەک هەلیکۆپتەرەکان، لە گردی شەهید سەرخۆبوونی هەرێمی زاپ، سەربازیان دابەزاند.
-لە ١٧ی ئایار لە کاتژمێر ٢٠:٤٥ بۆ ٠٠:٠٠، لە ناوچەکانی مام ڕەشۆ، مەرڤانۆس و شووکێ لە هەرێمی ئاڤاشین، جموجوڵی کۆپتەرەكانی داگیركەرهەبوو.
-ڕۆژی ١٧ی ئایار لە کاتژمێر ١٦:٠٠ بۆ ١٦:٣٠ فڕۆکە جەنگییەکانی داگیركەران، ٣ جار ناوچەی زەندوورایان لە هەرێمی مەتینا، بۆردومان کرد.
لەو بۆردومانانەدا، هیچ زیانێک بەر گەریلاکانمان نەكەوت.
ف.ق