لە سنە هەڵمەتی ١٥ ی ئاب پیرۆزکرا
گەنجانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد.
گەنجانی شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ١٥ ی ئابیان پیرۆز کرد.
لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەبۆنەی چلەمین ساڵیادی هەڵمەتی ژیانەوەی ١٥ ی ئاب، گەنجان لە دامێنی چیای ئاویەر و پارکی گەشتیاری ئەمیرییە بڵاوکراوەیان دابەشکرد و وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و فەرماندە عەگید (مەعسوم کۆرکماز) و نووسینی پیرۆزبایی ١٥ ی ئابیان لە شوێنە گشتییەکان هەڵواسی.
گەنجانی سنە ساڵیادی جەژنی ژیانەوەی ١٥ ی ئابیان لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گەریلاکانی ئازادی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان و ئازادیخوازان و تەواوی گەلی کورد پیرۆزکرد.