لە سەردەشت کۆڵبەرێک کوژرا

راگەیەنرا کە دوێنێ شەو لەسەر سنوری شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئێرانەوە کوژراوە.

بەپێی زانیاریەکانی کۆڵبەر نیوز، دوێنێ لەسەر سنوری گاکێی سەر بە ناوچەی ئالانی سەردەشت گروپێک کۆڵبەر رووبەرووی دەستڕێژی گولەی هێزەکانی رژێمی ئێران بوونەتەوە و لە ئەنجامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

ناوی کۆڵبەرەکە ژیان عەلیپوورە و خەڵکی گوندی بێژوێی سەردەشتە. تەرمی ژیان عەلیپوور لە پزیشکی دادی سەردەشت ڕادەگیرێت.

ف.ق