لە وان لافاو هەستا
لە وان بە درێژایی دوێنێ بارانباری و بەو هۆیەوە لافاو هەستا. لە ئەنجامی لافاوەکەدا ٢ شوان بێسەروشوێن بوون و ژمارەیەکی زۆر مەڕو ماڵاتیش لەناو چوون و دەیان کەسیش لە ناوچەکەدا بەهۆی لافاوەکەوە گیریانخواردووە.

لە ناوچەکانی ئەلباک و قەلقەلی لە وان بەهۆی بارانبارینی زۆرەوە لافاو هەستا.
لافاو گەڕەکەکانی ئالبای راک و گیوزەل دەرەی ئەلباک و گەڕەکەکانی سارکۆی، کاشکارا و یونکوشکای قەلقەلیی گرتەوە.
بە هۆی لافاوەکەوە زۆر کەس لە شوێنەکانی خۆیاندا گیریانخواردووە. ژمارەیەکی زۆریش لە مەڕ و ماڵاتی هاووڵاتییان لە لافاوەکەدا لە ناو چوون.
هاووڵاتییان رایانگەیاندووە، ٢ شوان، کە لە کوێستانەکان مەڕەکانیان دەهێنایە خوارەوە بێسەروشوێنن، بەڵام تاوەکو ئێستاش هیچ کارێک لەلایەن تیمەکانی فریاکەوتنەوە بۆ رزگارکردنیان ئەنجام نەدراوە.
تاوەکو ئێستا زانیارییەکی روون لەبارەی زیانە مرۆیەکانی لافاوەکە لە بەردەستدا نییە و لەلایەن دام و دەزگا فەرمییەکانیشەوە هیچ زانیارییەک بڵاونەکراوەتەوە.
ژ.ت