لە وان قەیوم منداڵەکانی خۆی دادەمەزرێنێت

لە وان قەیومی توشبای ساڵح ئاکمان ٤ کچی خۆی لە شارەوانی و دامەزراوەکانی دەوڵەت دامەزراندووە.

ساڵح ئاکمان کە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆوە وەک 'سەرۆکی شارەوانی توشبای' دیارییکرابوو، بەر لە ئێستا ٣ کچی خۆی لە دامەزراوەکانی دەوڵەت دامەزراندبوو. ساڵح ئاکمان ئەمجارەیان کچەکەی بە ناوی زەینەب ئاکمان لە شارەوانی گەورە شاری وان دامەزراند کە ئەو شارەوانیەش لەلایەن قەیوومەوە بەڕێوەدەبرێت. روڤەیدا ئۆزگۆکچە کە کچی سەرۆکی پێشووی شارەوانی توشبای فەوزی ئۆزگۆکچەیە لە شارەوانی وان دامەزرا و دەستبەکاربوو.

پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە) لە هەڵبژاردنی خۆجێیی ٣١ی ئاداری ٢٠١٩دا شارەوانی توشبای بەدەستهێنابوو، بەڵام پاڵێوراوەکەی بە پاساوی ئەوەی بە پێی بڕیارنامەی لە ئاستی یاسادا لەکار دوورخراوەتەوە، لە لایەن لیژنەی باڵای هەڵبژاردنەوە قەبوڵ نەکرا. لە بری ئەو ساڵح ئاکمانی ئاکەپەیی وەک قەیوم بەسەر شارەوانیدا سەپێندرا.

ئاکمان پێشتریش خوشکەزایەکی بە ناوی سینان کۆچاک و برازایەکی بە ناوی عەزیز ئاکمان لە شارەوانی دامەزراندبوو. ئاکمان ٧ خزمی خۆی لە بەشە جیاجیاکانی شارەوانی دامەراندووە و کچێکی لە زانکۆی یوزونجو یلە. کچێکی لە شارەوانی ئارتەمێتە و کچێکیشی بە ناوی بانو ئاکمان لە ڤاسکیە دامەزراوە.

هـ . ب